ھەرێم كەمال ئاغا؛ مەرج نیە لەیەکەم کۆبونەوەی پەرلەمان پرسی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران یەکلای بکرێتەوە

  • September 16, 2022
  • 77 Views
ھەرێم كەمال ئاغا؛ مەرج نیە لەیەکەم کۆبونەوەی پەرلەمان پرسی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران یەکلای بکرێتەوە

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدكات دوای كۆتایی هاتنی چلەی ئیمام حسێن كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەكەنەوە، بەڵام مەرج نییە لە یەكەم كۆبوونەوە تایبەت بكرێت بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیران، بەڵكوو ئەو بابەتە دەبێت ڕێككەوتنی لایەنە سیاسییەكانی لەبارەوە بكرێت و ئەگەریش زۆرە لایەنە سیاسییەكانی شیعە بگەنە ڕێككەوتن بۆكۆتایی هێنان بەدۆخی سیاسی ئێستای عێراق.

ھەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی ڕاگەیاندوە؛ هەموو ئەگەرەكان بەو ئاراستەیەن كە لە دوای كۆتایی هاتنی مەراسیمەكانی چلەی ئیمام حسێن، كۆتایی بەدۆخی چەقبەستووی سیاسی لە عێراق بهێندرێت و كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێدەكەنەوە، بەڵام مەرج نییە لە یەكەم كۆبوونەوەدا پۆستی سەرۆك كۆمار و یاخود سەرۆك وەزیرانی داهاتوو یەكلایبكرێتەوە، بەڵكوو ئەو بابەتە پەیوەستە بە رێككەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەكانەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لایەنە سیاسییەكانی عێراق بەتایبەت لایەنەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەیی خۆیانیان نیشانداوە بۆ دەستكردن بە كۆبوونەوەكانی پەرلەمان، هاوكات وابڕیاریشە كە شاندێكی باڵای سیاسی سەردانی موقتەدا سەدر بكەن، بۆ ئەوەی بەجۆرێك لە جۆرەكان كۆتایی بهێنن بەو ناكۆكیانەی كە لەنێوان سەدرییەكان و چوارچێوەی هاوئاهەنگی دروستبووە.

وتەكانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كاتێكدایە كە ماوەی زیاد لە دوو مانگە بەهۆی خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر لەبەردەم بینای پەرلەمان و ناوچەی سەوز، كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگیراون، بەڵام لە ئێستادا زیاتر لە ١٠٠ پەرلەمانتاری كوتلە جیاوازەكان واژۆیان كۆكردووەتەوە بۆ ئەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان بدات

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو