وڵات_میدیا #کوردستان
یادی ڕیفراندۆم
ئێمە ئەو کات وەکو جڤات و بڕیاردەرانی بزوتنەوەی گۆڕان، جگە لە بەڕێز کاک عومەری سەید عەلی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کە ئەو لەگەڵ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمدابو و بە بەڵێ دەنگی دا، باقی ئەندامانی جڤات بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری ئیزندان و ئازادکردنی لایەنگرانی گۆڕانماندا کە چۆنیان ئەوێت ئاوھا دەنگ بدەن، چونکە نە لەگەڵ بەڵێ بوین بەھۆی یەکنەگرتویی لایەنە سیاسیەکان و نەبونی ئابوریەکی بەھێز و نەبونی ھێزێکی یەکگرتوی نیشتمانی، نە لەگەڵ نەخێر بوین بەھۆی ئەوەی پرسێکی نیشتمانی و مافێکی ڕەوای ئێمە و ھەر گەلێکی دیکەیە کە خۆی چارەنوسی خۆی دیاریبکات، بۆیە بە تاوانمان دەزانی بڵێین نەخێر.
ئەوەش ڕونە ئەگەر ئەوکات گۆڕان بڕیاری نەخێر بۆ ڕیفراندۆمی بدایە ڕەنگە پرۆسەی ڕیفراندۆم دەنگی 75% بھێنایە نەک 93%.
نایشارمەوە لەوەش توڕە و نیگەران بوین کە لە پرسێکی وەھا مێژویی گرنگدا پشتگوێ خرابوین لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە.
ئەم وێنە داتایەی فرۆ و داهاتی نهوت كه بڵاوكراوهتهوه، یەکێکە لە داواکاری چەند ساڵەی خەڵک و لایەنە ئۆپۆزیسۆنەکان، پایەیەکی گرنگی سەرکەوتنی ڕیفراندۆم و بەرەو سەربەخۆبونمانە کە بەھێزکردن و شەفافیەتی داھات و ئابوری کوردستانە و لەم کابینەیەی حکومەتدا بە دەست ھاتوە، بە ھیوای ھەوڵدان بۆ بەدەستھێنانی پایە گرنگەکانی دیکەیش وەکو ھێزێکی یەکگرتوی نیشتمانی و بەھێزکردنی پەیوەندیە دیپلۆماسیەکان و یەکگرتویی لانە سیاسیەکان لە پرسە چارەنوسساز و نیشتمانیەکاندا.
بەھەر حاڵ پیرۆز بێت یادی ڕیفراندۆم، ھیوادارین لە ھیچ پرسێکی تری نەتەوەیی و نیشتمانی گرنگ و مێژوییدا پشتگوێ خستنی یەکتر، دو بەرەکی و خیانەت رونەدات.
- تلگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/WLLATMED