فازڵ میرانی: دهستهڵاتدارییهتى ره‌شید و تۆكمه ته‌نها ئه‌منییه‌ت و ئاسایش نییه
وڵات_میدیا
پێش ئه‌وه‌ى (پلاسخات)یش ئاگاى لێبێت
فازڵ میرانی سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
ره‌نگه ئه‌م ئاگاداركردنه‌وه‌ى دوایى نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جینین پلاسخارت وه‌بیر خه‌ڵكانێكى هێنابێته‌وه كه عێراق به هیچ جۆرێك له‌ژێر (ویصایه) ده‌رنه‌چووه‌و بۆ جیهانى روونكرده‌وه كه هۆكارى ئه‌م ململانێیه زیاتر گه‌نده‌ڵییه، گهندهڵیێك كه ئه‌وه‌نده كه‌ڵه‌كه بووه تا قه‌باره‌كه‌ى بگاته قه‌باره‌ى ئه‌و لێدوانانه‌ى خه‌ڵكانێك ده‌یده‌ن كه خۆیان به ده‌سته‌ڵاتدارى چاكساز هه‌ژمار ده‌كه‌ن به‌ڵام لێیه‌وه‌و له هه‌وڵى هه‌نگاوى بهرهونانى دوورن.
وتاره‌كه‌ى پلاسخارت كه پیشانى هه‌موو دونیا درا، باسى له كاڵایێكى فاسیدى زۆر له به‌رهه‌مهێنه‌رى حیزبایه‌تى و بزووتنهوایهتى و نمایشكردنى شێوه‌یێكى راسته‌قینه و حه‌قیقى كه هه‌ندێك خۆى له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى ده‌دزێته‌وه‌و هه‌ندێكى دیكه‌ش تهزییفى ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ى نوێنه‌رى ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان باسى لێوه‌كرد، ئێمه پێشتر باسمان كردبوو و پێش 2003 ش و دواى ئه‌ویش ئامۆژگاریمان كردن بۆ خۆ پاراستن و به‌دوور خستن لێى، به‌ڵام ئه‌وان په‌نجه‌یان خسته گوێ.
دهستهڵاتدارییهتى ره‌شید و تۆكمه ته‌نها ئه‌منییه‌ت و ئاسایش نییه، به‌ڵكو پرۆژه‌ى كارى واقیعبینانه‌یه و به چاره‌سه‌رى له‌لایه‌ن كه‌سێكى پسپۆر له سیاسه‌ته‌وه ده‌ستپێده‌كات كه راستگۆ بێت و گوفتار و ره‌فتاره‌كانى پاك بن و گوێى لێبگیرێت.
وا له‌م ده‌وڵه‌ته گه‌ییشتووین كه ئێستا كاوله و به‌رده‌وامه له كاولى، له پێش 2003و تاكو دواى ئه‌وه‌ش و، ئه‌وانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى یاسان له حكومه‌ت به‌هێزترن و لاوازى حكومه‌تیش له‌وه هاتووه كه به بارودۆخه‌كه رازییه و پله و پایه له سهرووهو، زۆربه‌ى لێدوانه‌كان دوورن له راستى و حه‌قیقه‌ته‌كه و، گرینگی‌دان به به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سیى كاوڵبوونى ژێرخانى عیراقى ئاشكراكرد و زۆربه‌ى گرنگیدانهكان دوورن له گه‌شه‌پێدان و پێگه‌یاندنى نه‌وه‌ى داهاتوو و، ئه‌وانه‌ى به مێژووى شكۆدارى ئیسلام ده‌نازن نكووڵییان له رۆڵێك كرد كه پێشتر په‌یڕه‌وى ده‌كه‌ن و رۆڵى سته‌مكاریان بینى له كولتوورى ده‌وڵه‌تى ئیسلامدا كه ئایینى به مه‌به‌ستى ده‌سته‌ڵات و زاڵبوون كرده ئامراز نه‌ك بۆ دادگه‌رى.
هه‌مان ئه‌و كاوڵكارییه رووده‌دات هه‌ر وه‌كوو بڵێیت ئامانج یه‌كه و ئامراز جۆراوجۆر.
ئه‌وه‌ى پلاسخارت باسى لێوه‌كرد ده‌ره‌نجامه، كه پێشتر چه‌ندین جار هۆشداریمان لێى دابوو له به‌ر ئه‌و هۆكارانهیان كه ده‌ره‌نجامه‌كه ئابرووچوونهكهى لێكه‌وته‌وه‌و بۆ هه‌موو زمانه‌كانى دونیا وه‌رگێڕدرا له باڵاترین كۆبوونه‌وه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یى.
كاردانه‌وه‌كانى ناوخۆیى سه‌باره‌ت به وتاره‌كه وه‌كوو هه‌مان ئه‌و كاردانهوانهبوو كه له سه‌رده‌مى رژێمى پێشوو هه‌بوو كه تیایدا ده‌ژیاین، وڵامدانهوهیهكى بێباكانه نه به‌رامبه‌ر سه‌روه‌رى پێشێلكراو به هۆى ره‌فتاره‌كانى ده‌سته‌ڵات و، نه هه‌ست به‌و مه‌ترسییه لێكنزیكهكان ده‌كه‌ن و، نه شه‌رم له بڵاوبوونه‌وه‌و كه‌ڵه‌كه‌بوونى هه‌ژارى و نه‌دارى و نه‌خوێنده‌وارى و جه‌هاله‌ت ده‌كه‌ن، به‌ڵكو شانازى به‌خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن كه چه‌ندین مورید و پهیڕهوكاریان هه‌یه كه بێ سێ و دوو گوێڕایه‌ڵن، به‌ڵام له راستیدا ئه‌وانه هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه سه‌ر به رژێمى پێشوو بوون كه خۆى و عیراقهكهى روخاند و سه‌رده‌مه‌كه‌ى گه‌لێك لێمان دوور نییه.
ده‌ترسم ئه‌وانه‌ى مه‌به‌ست، كه پلاسخارت ناوى نه‌بردن تووشى نه‌خۆشى كۆتاییهاتن هاتبێتن كه ئه‌و تراژیدیكارانه دروستى ده‌كه‌ن و كۆتایهاتنى خۆ‌یا به‌ده‌ستى خۆیان ده‌نووسن لهرێگاى رفتارى جۆشدان هه‌روه‌كوو به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى پێش ئه‌واندا هات چونكه ئه‌مانیش ئێستا هه‌مان ئه‌و ره‌فتاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن.