د.رۆژین مەهدی: بۆ ئەوەی لە جەڵتەی دڵ بەدووربیت پێویستە چی بکەیت؟ #وڵات_میدیا بۆ ئەوەی لە جەڵتەی دڵ بەدووربیت پێویستە چی بکەیت.؟ کۆبونەوەی چەوری لە خوێنبەرەکاندا ھۆکاری سەرەکی جەلتەی دڵە و لەم سەردەمەدا کوشندەترین ھۆکاری مردنە و رۆژانە خەڵکێکی زۆر بە جەڵتەی دڵ دمرن . بۆ ئەوەی لە جەڵتەی دڵ بەدووربیت پێویستە ئاگاداری ئەو خواردنانە بیت کە دەیخۆیت، بۆ رێگریکردن لە کەڵەکەبوونی چەوری لە خوێنبەرەکاندا و کەمکردنەوەی چەوریە زیانبەخشەکان ئەم خواردنانە بخۆ

  • October 10, 2022
  • 92 Views

  1. ماسی:
    ماسی باشترین خواردنە و پێویستە مانگی بەلای کەمەوە دووجار بخورێت، ترشی چەوری ئۆمێگا 3”ی تێدایە کە رێژەی چەورییە باشەکان زیاد دەکات و چەوریە خراپەکان دادەبەزێنێت، بەوەش ڕێگە لە جەڵتەی دڵ دەگرێت.
  2. مزرەمەنییەکان:
    مرزەمەنییەکان لیمۆ و پرتەقاڵ و سندی دەگرێتەوە، توێژینەوەکان دەریان خستووە خواردنی مزرەمەنییەکان رێگە لە گیرانی خوێنبەرەکان دەگرێت.
  3. گوێز:
    گوێز یەکێکی ترە لەو خواردنانەی سوودی بۆ دڵ زۆرە، لەبەر ئەوەی ترشی چەوری ئۆمێگا 3″ی تێدایە کە یارمەتی پاککردنەوەی خوێنبەرەکان دەدات .
  4. تۆوی کەتان:
    تۆوی کەتان دەوڵەمەندە بە ترشی چەوری ئومێگا3″و ریشاڵی و کالسیۆم،یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی خوێنبەرەکان و پاراستنی کەسەکە لە جەڵتەی دڵ، بەڵام پێویستە زۆر نەخورێت.
  5. زەردەچەوە:
    زەردەچەوە بەھارتێکی زۆر بەسوودە بۆ دڵ و پێویستە لە ژەمە خواردنەکاندا بەکاربھێنرێت.
  6. چای سەوز:
    توێژینەوەکان لە ژاپۆن دەریخستووە رۆژانە خواردنەوەی چای سەوز رێگە لە توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک دەگرێت و مەترسی مردن بەرێژەی 16% کەمدەکاتەوە.
  7. دارچینی:
    دژەئۆکسیدی تێدایە کۆنترۆلی رێژەی شەکر و چەوری لەخوێندا دەکات ، بەوەش رێگە لە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ و جەڵتەی دڵ دەگرێت.
  8. ھەنار:
    ھەنار یەکێکە لە میوە خۆشەکان و پێویستە رۆژانە بخورێت، رێگە لە نەخۆشیەکانی دڵ دەگرێت و لە مەترسی جەڵتەی دڵ ئەتپارێزێت.
    بەھیوای تەندروستیەکی باش بۆ ھەمووان لە دوعای باش بێبەشمان مەکەن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو