رابون مەعروف: ئۆپۆزیسیۆنی فەرمیی ساختە ھیچ روئیایەکی بۆ چاککردنەوەی ئەم بارودۆخە شێواوە نیە

رابون مەعروف: ئۆپۆزیسیۆنی فەرمیی ساختە ھیچ روئیایەکی بۆ چاککردنەوەی ئەم بارودۆخە شێواوە نیە

وڵات_میدیا #کوردستان

رابون مەعروف ئەندامی پێشوی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئیعلامی لەھەرێمی کوردستان بڵاوکردۆتەوە و تێیدا رایگەیاندووە؛

سەرتاپا ئاشوب Total Chaos
دیقەتێکی کورت، بەڵام ورد، لە دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئیعلامی و ئەخلاقی، بەسە تا ببینیت، ئێستا وڵات و نەتەوەی ئێمە کەوتوەتە ناو سەرتاپا ئاشوب Total Chaos; پشێوی، گەڕەلاوژە، پاشاگەردانی، شپرزەیی و نائارامی. تۆتاڵ کەیۆس: لوتکەی بێ نەزمی و شێوان و شڵەژان. غیابی سەرتاپای نەزم و رێکخستن. نەبونی ھیچ ئاسۆ و ئومێدێکی سیاسی راستەقینە. بێسەروبەری و گەڕەلاوژە و غیابی ھارمۆنی کۆمەڵایەتی. شەپۆل و لافاوی ئیعلامێکی چەواشەکار و درۆزن و ساختەچی و سەرتاپا چەقە چەق و شاتە شات. دوا جار، مەحفبونەوەی متمانە و پێکەوەبون و پشتبەیەکبەستن و بە تەنگەوەھاتنی یەکتری. بێگومان بناغەی ئەم بارودۆخە نالەبار و شێواوە، غیابی تەواوی ھەر بەھا و ئەخلاقێکی باڵای گەردونییە کە دەوڵەت و وڵات و نەتەوەی لەسەر بینا بکرێت.
ھەڵبەت، ئەوەی دەبوایە لە خەمی ھەلومەرجێکی ئەوتۆ بێت و ستراتیج و ئەجێندای راستەقینەی ھەبێت بۆ پێشخستن و جێخستنی بەھاکان و ئەخلاقەکان، بیناکردنی نەتەوە و دەزگای مۆدێرن، جێگیرکردنی نەزم و ھارمۆنی، دەستەبژێری دەسەڵاتدارە. بەڵام، بە داخەوە، ئەو دەستەبژێرە، خۆی سەرچاوەی سازکردنی ئەم بارودۆخەیە. ئەو دەستەبژێرە، نەك ھەر خۆی بۆگەنیکردوە، بەڵکو ھەنگاو بە ھەنگاو، دستەبژێرە کۆمەڵایەتیەکنیتری وەك رۆشنبیران و ئەکادیمیستەکان و رۆژنامەنوس و راگەیاندکار و تەنانەت بازرگان و سیمبۆڵە کۆمەڵایەتیەکانی راکێشاوە بۆ ناو زۆنگاوی فەساد و بەدئەخلاقی.


ئۆپۆزیسیۆنی فەرمیی ساختە و کارتۆنی، کە وەك رێوی گەڕ، بە دەوری دەسەڵاتی میلیشیایی ئێستادا دەخولێتەوە بەڵکو لە کۆڕنە و لا کۆڵانێکی تاریکدا دەمی بگات بە پارچەیەك گۆشتی بۆگەن، سەفقەیەکی سیاسی ناو گروپی نامەردەکان، عەقد و کۆنتراکتێکی بازرگانی ناو زۆنگاوی دزی و کلاوات، نەك ھەر ھیچ روئیایەکی بۆ رێکخستنەوە و راستکردنەوە و چاککردنەوەی ئەم بارودۆخە شێواوە نیە، بەڵکو بە فرسەخ لەدوای دەستەبژێری دەسەڵاتە. بەشێکی ئەم ئۆپۆزیسیۆنە ساختەیە بە مانای وشە ئیرھابییە و لە پەراوێز و سێبەری دەسەڵاتی میلیشیاکان، خەریکی تیرۆرایزی ھەر دەنگێکە کە چاو ببڕێتە تروسکایی و ھەلومەرجێکی ئازاد و کراوە. بەشەکەیتری ئەو ئۆپۆزیسیۆنە کارتۆنییە، کە باندی نەوەی نوێیە، بریتیە لە کلاوات و تەڵەکەبازی و ساختە و قۆڵبڕین. بێگومان لە سەد ساڵی رابردودا، کوردستان گروپ و جوڵانەوەی سیاسی لە نەوەی نوێی بەدتر و بێئەخلاقتر بەخۆیەوە نەبینیوە.
لە ناو ئەم گێژاوە سەرتاسەری و شێواوەدا، بێگومان دەبێت لە بناغەوە دەستپێبکرێتەوە. لە پێناسەکردنەوەی نەتەوە و گوتار و روئیا و ئەخلاق و ئامانجەکان. رێکخستنەوەی بناغەکانی دامەزراندنی نەتەوە و سەروەری و دەزگاکانی دەوڵەتی مۆدێرن. ئەم سەرتاپا ئاشوبە Total Chaos سەرتاپا رێکخستنەوە Total Reset دەخوازێت.

  • تلگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو