#وڵات_میدیا #کوردستان
خانمە گۆرانی بێژ و پێشکەشکاری ناسراوی کورد دەشنێ موراد چەند وێنەیەکی خۆێ لەھەورامانەوە بلاوکردەوەو هەوادارانی سەرسامکرد بە جوانییەکەی.
دەشنی موراد لەرێگەی هەژماری تایبەتی فۆتۆگرافەری دیاری کوردستان و شاری سلێمانی (ناسیح علی خەیات)ەوە چەند وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوە.
دەشنێ موراد (لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦) پێشکەشکار و گۆرانیبێژ و مۆدێلێکی کوردە. دەشنێ لە ساڵی ١٩٨٦ لە سلێمانی لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٩٧دا لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕۆشتووەتە وڵاتی ھۆڵەندا و لە تەمەنی ١٦ ساڵیەوە لە گرووپی سەما بووە، بۆ ماوەی ٢ ساڵیش کاری پێشاندانی مۆدێلی کردووە. بۆ یەکەم جار لە بەرنامەی بێ کۆنترۆڵی کوردستان تیڤیدا بە ڕەسمی لە بواری ڕاگەیاندندا دەرکەوت، دواییش لە ڕێگەی بەرنامەکانی «دەشنێ شۆ» و «کۆڕەک ستار»ی کەناڵی کۆرەک تیڤییەوە درێژە بەکاری ڕاگەیاندن داوە.
گۆرانیی «ھێلا ھۆپ» سەرەتای کاری ھونەریی بوو، ئەم گۆرانییە لە گۆڕەپانی ھونەری کوردیدا دەنگدانەوەیەکی گەورەی ھەبوو، ئەمەش بەھۆی شێوازی نوێ و جیاوازی سەماکردنە ڕۆئاواییەکەی لە میانی ڤیدیۆ کلیپەکەیدا بوو.
گەلەری وێنەکان…
فۆتۆ؛ناسیح علی خەیات




