رۆژنامەنوس به‌ختیار سه‌عید لە ژێرناونیشانی (هه‌واڵه گرنگه‌كه) بابەتێکی ھەستیاری لەسەر کۆنگرەی پارتی بڵاوکردۆتەوە وتێدا رایگەیاندووە؛
“مـەسعود بارزانی له شـــه‌وی دووه‌می كۆنگرەدا لیستی(VIP) ئاشكرا دەکات”
– دەقی نوسینەکەی رۆژنامەنوس به‌ختیار سه‌عید وەک خۆی؛
به پێ سه‌رچاوه‌یه‌ك دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی كاندیده‌كانی كۆنگره‌ی 14 پارتی به‌ناوی لیستی بارزانی یه‌وه، زیاتر له 175 كه‌سی تێپه‌راندووه‌و، بارزانی ره‌شبینی هه‌بووه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی زۆرێك خۆیان كاندید كردووه، ژن و منداڵه‌كه‌ی خۆیشی ده‌نگی پیناده‌ن و، هۆسهیهكیان دروست كردووه، به‌وه‌ی پر بووه له منداڵ و مه‌زن…
هه‌ر بۆیه بارزانی بریاری داوه لیستی ڤی ئای پی بۆ كۆنگره‌ی 14 له شه‌وی دووه‌می كۆنگره ئاشكرابكات، كه بریتی ده‌بیت له 70 كاندید كه نزیكه‌ی 20 له‌وانه له بارزانی یه‌كان و خزم و ده‌وروبه‌ره‌كانی خۆیانن و، 15 ئافره‌تیش به پێ ریژهكان ته‌رخان كراوه‌و ، مراعاتی باڵه‌كانی نیچیره‌ڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانیش كراوه‌و، 4 له سه‌ركه‌تووه‌كان بریتی ده‌بیت له ریباز حه‌ملان و مه‌سعود حه‌یده‌ر و عارف روشدی وئازاد جوندیانی مسۆگه‌ر كراوه.
ههرگهندهلهو هه‌ستاوه به‌ناوی لیستی بارزانی سپۆنسه‌رو ریكلامی بۆ خۆی كردووه، كه نیوه‌یان كادیره‌كانی باره‌گای بارزانی بهعیلاقات تیلیان بۆ كردوون، بی ئه‌وه‌ی بارزانی ئاگاداربیت.
له‌وه‌ش سه‌یرتر تا ئیستا یه‌ك ئه‌ندامی كۆنگره تا مه‌كته‌ب سیاسیه‌كانی پیشوو، یه‌ك دیریان له‌سه‌ر په‌یره‌و پرۆگرام و ماده‌و فه‌لسه‌فه‌ی كۆنگره قسه‌یان نیه‌و ناشیان بیت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌دا نه‌وه‌دیان نازانن ریبازی بارزانی چی و، چ خه‌سله‌ت و سیفهتیك وبنهمایهك پیك هاتووه.
چاوه‌روانن بن
شه‌وی دووه‌می كۆنگره لیستی 40 سه‌ركه‌وتوو بلاو ده‌كه‌مه‌وه، له كۆی 60 ئه‌ندامی سه‌ركه‌ووتوو به یهدهگهكانهوه
– تلگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق