وڵات_میدیا #کوردستان
د.جەعفەر عومەر لەبارەی کۆنگرەی پارتیەوە لەپێگەی خۆی لەتۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیوویەتی ؛
کورتە سەرنج لەسەر کۆنگرەی 14
پارتی یەکێکە لە حزبە سەرەکییەکانی کوردستان، بە بڕوای من هۆکارێکی سەرەکی نەهامەتییەکانی هەرێمی کوردستانە، بەداخەوە لەماوەی 30 ساڵی رابوردوو، تەنها خزمەتی حزب و بنەماڵەی کردووە نەک خەڵک و خاکەکەی!
سەبارەت بە کۆنگرەکەیان ئەم سەرنجانەم هەبوو بۆ ئەو حزبە:
-دەستیان خۆشبن کە کۆنگرەیەکی بێدەنگ و بێقڕەیان کرد، هەمووان لەسەر هەمووشتێک یەکدەنگ و یەکهەڵوێستبوون، ڕاجیاییان نەبوو لەناو کۆنگرە لە جیاتی دەنگدان و دەستبەرزکردنەوە چەپڵەیان بەکارهێنا بۆ سەرۆک و جێگرانی.
- حزبەکە بە تەواوی هەتا هەتایە بووە حزبی بنەماڵە، هەموو خەڵکی تری حزب گوێڕایەڵن، و کەسی تر جگە لە ئەوان دەسەڵاتی نییە.
- داهێنانی دانانی سەرۆک و جێگرەکان و چەند ئەندامێکی باڵا بە پێشنیاز، تازەترین داهێنانە لە مشێوەی حزبایەتی، بەتایبەت لە سەدەی 21.
- سوپاسی ئەندامانی حزب دەکەم، کە خەڵکێک کە لەگەل حزبەکانی پێشویان راستگۆنەبوون، نەیانهێشت ببنە کەسی دەسەڵاتدار لەناویاندا. ئەمە جؽبەجؽکردنی یاسای (باوەڕمەکە بە کەسی خائین)ە، ئەوان وەفایان بۆ حزبەکەی پێشوویان نەبوو چۆن باوەریان پێدەکرێت..
پیرۆزتان بێت کۆتاییهاتنی کۆنگرە…
هیوادارم پارتی دیموکراتی کوردستان، لە داهاتوو ستراتیجی کارکردنی بگۆڕێت لە خزمەتی بنەماڵە و حزبەوە بۆ خزمەتی گەل و نەتەوە…
داوای لێبوردن بۆ هەموو ئەندامانی پارتی ئەگەر پۆستەکەیان بەلاوە ناخۆشبێت، بەداخەوە ئەوەی نوسیومە ڕاستییە و حەزمدەکرد وانەبێت…
تێبینی ئەمە بۆ زۆرێک لە حزبەکان راستە، ئەمرۆ پارتی کۆنگرەی بوو، لەبەرئەوە بابەتەکە لەسەر ئەوان بوو.