یەكێتێ: مۆنۆپۆلی حكومداری نەمێنێت

  • November 8, 2022
  • 155 Views
یەكێتێ: مۆنۆپۆلی حكومداری نەمێنێت

#وڵات_میدیا#کوردستان

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی سازکرد.

کۆبونەوەکە ئەمڕۆ ٨/١١/٢٠٢٢ بەسەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هۆڵی مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی بەڕێوەچوو، تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر هەڵوێستەنەگۆڕەکانی یەکێتی لەسەر پرۆسەی سیاسی عێراق دوای پێکهێنانی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی حوکمڕانی و ئیستحقاقە نەتەوەیی و دیموکراتییەکانی گەلی کوردستان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا دەستخۆشی لە یەک دەستی و یەک ئیرادەیی سەرکردایەتی یەکێتی کرد کە بووە مایەی سەرخستنی بەرنامەی تیمی یەکێتی لە بەغدا و جێگیرکردنی داخوازییەکانی کورد، بەتایبەتی کە شوێن دەستی یەکێتی بەکارنامەی حکومەتی دەوڵەتمەدار محمد شیاع سودانییەوە دیارە.

جەختیشی کردەوە کە سیاسەتی یەکێتی سیاسەتێکی دروستە بەوەی بەغدا سەنگەری یەکەمی پاراستنی عیراقێکی دیموکرات و فیدڕاڵ و تەوافقییە، هەرئەوەش بنچینەی پرۆسەی سیاسی عیراقە. گوتیشی: هەر ئەوە ئیرادەی یەکێتییە و دڵنیابن ئەو ئیرادەیە سەردەخەین.

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەروا لەسەر ڕەوشی سیاسی کوردستانیش هەڵوەستەی کرد کە یەکێتی لەگەڵ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حوکمڕانی کوردستانە بە جۆرێک تاکڕەویی و مۆنۆپۆڵی حوکمداریی نەمێنێت و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەموو خەڵکی کوردستان و هەموو شار و ناوچەکان بێت، نەک جیاکاری و جیاوازی بکرێت. هەربۆیە یەکێتی بڕیاری ڕاگرتنی ئەم ئاڕاستە حوکمڕانییەی داوە کە زیان بە گەلەکەمان دەگەیەنێت، نەک تەنها بە پەیوەندی نێوان یەکێتی و پارتی.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی لەسەر کۆبوونەوەکانی وەفدی یەکێتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان قسەی کرد کە بۆ بەرچاوڕوونی و راوێژیی پێویست بوو لەگەڵ هاوبەشە سیاسییەکانمان تا لە هەڵوێستە دروست و نیشتمانییەکانی یەکێتی ئاگادار بن.

بەشێکی تری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ تەرخانکرابوو بۆ گفتوگۆ لەسەر کاروباری ناوخۆیی حزب و ئۆرگانەکان.

– بۆگەیشتن بەھەواڵی خێرا و دروستی رۆژانە پلاتفۆرمەکانی میدیا وڵات

ھەڵبژێرە و بیکە سەرچاوەی زانیاریەکانی خۆت.

– ماڵپەری وڵات میدیا

– لە تلگرامی وڵاتەوە ئاگاداری هەواڵ و زانیاریە گرنگەكان بن

https://t.me/WLLATMED

– وڵات میدیا لەفەیسبووک

https://www.facebook.com/wllatmedia17

– وڵات میدیا لەئیسنتاگرام

https://www.instagram.com/wllat.media/

– وڵات میدیا لەتویتەر

https://twitter.com/Kurmanci22

– وڵات میدیا لەیوتوب

https://www.youtube.com/c/MBNRS/featured

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو