هەركی جەوهەر ئاغا , كوڕی جەوهەر محێدین هەركی , سەرۆكی عەشیرەتی هەركی
-عەشیرەتی هەركی لە هەرچوار پارچەی كوردستان بوونیان هەیەو پەیوەندیەكی توندوتۆڵیش لە نێوانیاندا هەیە، وتیشی: پارتی دژایەتی زۆرێك، لە عەشیرەتەكان، دەكات و حەزناكات، هیچ عەشیرەتێك، لە سنورەكەیان قوەتی هەبێت و هەمیشەش هاوڵاتیان بەدەرەجە دوو دەبینێت.
-عەشیرەتی (هەركی)یان، بۆ پاراستنی كوردستان شەهیدێكی زۆریان بەخشیوە , لەبەرخوێنی شەهیدەكانیش ڕێگە بەخۆمان نادەین هیچ جۆرە سازشێك بۆ پارتی بكەین, ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە سنور و دەسەڵاتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەست بە ئازادی تەواو دەكەیت هەموو هاوڵاتیەك دەتوانێت بە ئازادی بژی , بەڵام لە ژێر دەسەڵاتی پارتی ئەم ئازادیە نابیندرێت و هەست بەبوونی خۆت ناكەیت .