‎بافڵ جەلال تاڵەبانی: سلێمــــــــــانی ڕۆحمانە و دەیپارێزین سازشی لەسەر ناکەین

  • November 14, 2022
  • 336 Views
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی: سلێمــــــــــانی ڕۆحمانە و دەیپارێزین سازشی لەسەر ناکەین

#وڵات_میدیا#كوردستان

‎سلێمانی بۆ ئێمە تەنیا شارێک نییە، بەڵکو لانکەیەکە بۆ لەدایکبوونی رۆحی نیشتمانپەروەری، سیمبوولی بەگژداچوونەوەی نادادییە و هەوێنێکە بۆ بیری ئازادیخوازی و دیموکراسی.

‎دەبێت هەمووان لەئاست ئەو راستییە مێژووییە ملکەچ بن کە هیچ رەشەبایەکی لەرزۆک ئەم شارە زیندووەی نەبەزاندووە. بەگژ هەموو ئەو بیرکردنەوانەشدا دەچێتەوە کە دەیانەوێت ئەو رۆحە زیندووە لەم شارە بزێوە بسەننەوە و بە عەقڵییەتی تۆڵەسەندنەوە و سیاسەتی ناتەندروستەوە گەمارۆی بدەن.

‎سلێمانی خوێنە و بە دەمارەکانماندا دەگەڕێت، سلێمانی رۆحمانە و دەیپارێزین، سازشی لەسەر ناکەین و هیچ هەڵەیەکیش بەرامبەری قبووڵ ناکەین.

‎پیرۆز و شكۆداربێت ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی

‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو