سەعدی پیرە: بەدڵنیایەوە بە نەفەسێكی تازە و بەرنامــــەی نوێ لەگەڵ پارتی دەگەینە ڕێککەوتن.

  • November 19, 2022
  • 93 Views
سەعدی پیرە: بەدڵنیایەوە بە نەفەسێكی تازە و بەرنامــــەی نوێ لەگەڵ پارتی دەگەینە ڕێککەوتن.

#وڵات_میدیا#کوردستان

سەعدی پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی

-ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان، دڵخۆشکەرن، دەرگای یەكێتییش كراوەیە، بەدڵنیایەوە بە نەفەسێكی تازە و بەرنامەی نوێ دەگەینە ڕێککەوتن.

-یەكەم جار نییە هەندێک ناکۆکی لە نێوان پارتی و یەكێتیدا دروست دەبێت، دو حزب لە سیستمێكی فرەحزبی دیموكراسیدا ناکۆکیشیان دەبێت، بەڵام نابێت كاریگەری بكاتە سەر حكومەت لەكاتی بڕیارداندا و دەکرێ كۆدەنگ بن بۆ چارەسەركردنی كێششەكان.

-گەشبینم و دڵنیام لەوەی هەردو لامان توانای ئەوەمان هەیە كێشەكانمان چارەسەر بكەین، دڵنیاش بن لەوەی یەكێتی و پارتی هیچ ڕێگایەكی تر لە بەردەمیاندا نییە جگە لە ڕێکكەوتن، جگە لەوەش دو سەركردایەتی هەڵبژێردراویان هەیە كە هەست بە بەرپرسیارێتیی نیشتییمانی و نەتەوەیی دەكەن، لە بارودۆخێكی هەستیاری وەك ئەمڕۆدا، بە دڵنیاییەوە بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەكەمان، دەگەینە دەرەنجامێكی باش.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو