وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل
-كرده‌ی سه‌ربازی هیچ گرفتێك چاره‌سه‌ر ناكات و پێویسته له رێگه‌ی گفتوگۆی دیپلۆماسییه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن و هیچ كاتێكیش رێگه‌مان به هیچ لایه‌نێك نه‌داوه كه خاكی هه‌رێمی كوردستان بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌كاربهێنێت.
-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێگه‌ی به هیچ چالاكییه‌كی سه‌ربازیی ئه‌و لایه‌نانه نادات و چالاكی سیاسیش كارێكی ئاساییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م كاره په‌یوه‌ست نییه ته‌نها به هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بێته سه‌رهێڵ.