مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە مەراسیمی کردنەوەی قۆناخی دووەم و سێیەمی شەقامی ١٥٠ مەتریی هەولێر: كردنەوەی ئەم پرۆژەیە ماوەیەكە دانراوە، هەرچەندە لە ماوەی ڕابردوو بەداخەوە تووشی هەندێك ڕووداوی نەخوازراو بووین، بەڵام پێمان باش بوو ئەم بەرنامەیە دوانەكەوێ لەبەرئەوەی پێشانی هەموو لایەك بدەین كە ئیرادەی بەهێزی گەلەكەمان و حكومەتەكەتان بەردەوام دەبێت، كە ئێمە ئەم كارە خزمەتگوزارییانە ئەنجام بدەین لە كاتی خۆی و هیچ شتێك نەتوانێت بمانوەستێنێت











