کۆبونەوەى دووکان و سودانى، فشارى دەروونیان بۆ مەسرور بارزانى هێناوە

  • November 27, 2022
  • 160 Views
کۆبونەوەى دووکان و سودانى، فشارى دەروونیان بۆ مەسرور بارزانى هێناوە

وڵات_میدیا #کوردستان

“مەسرور بارزانى تەنها ماوەتەوە”
کۆبونەوەى دووکان و سودانى، فشارى دەروونیان بۆ مەسرور بارزانى هێناوە
لەئاستى ڕاوێژکار و جێگرى فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێمى کوردستان، کە نزیکن لەمەسرور بارزانیەوە لەماوەى ٢٤ کاتژمیرى ڕابردوودا هێرشیان کردووە سەر بافڵ تاڵەبانى.

بەگوێرەى زانیارییەکانى وڵات، دواى کۆبونەکەى دووکانى بافڵ تاڵەبانى و لایەنە سیاسیەکان فشارى دەروونى مەسرور بارزانى بەتەواوى بەرزبووەتەوە، شەوى ڕابردوو هەواڵێ کۆبونەوەى بافڵ تاڵەبانى و شیاع سودانى بڵاوبووەتەوە، مەسرور بارزانى زیاتر نیگەران بووە، بۆیە فەرمانیکردووە هەریەکە، بەڕێوەبەرى نوسینگەکەى لەڕێگەى ئەوەوە بۆ ڕاگەیاندنى دەزگاى پاراستن هێرش بکەنە سەر بافڵ تاڵەبانى، هاوکات کەسانى نزیکى خۆى “ئەتاکى میدیایى بکەن”، تاوەکو دۆخى ڕاستەقینەى خۆى بشارێتەوە، کەترسە لەدووئیدارەیى و ڕووخانى حکومەت.

سەرچاوەکە ئەوەى بەوڵات ووت: مەسرور بارزانى لەم پرسەدا بەتەنیا ماوەتەوە، بڕواى مەسعود بارزانى و نێچیرڤان بارزانى ئەوەیە: نابێت فشارى لەم جۆرە بۆ یەکێتى و زۆنى سەوز بێت، چونکە دڵنیابوونەتەوە لەوەى لەدوو ئیدارەیدا پارتى زیانى گەورەتر دەکات، بەڵام مەسرور بارزانى نایەوێت ڕاکەى بەرامبەر بافڵ تاڵەبانى بشکێت.

سەرچاوەکە ووتیشى: دواى کۆبونەوکەى دووکان فشارى دەروونى زیاتر بۆ مەسرور بارزانى دروستبوو، بەتایبەت چاوەڕوانى ئەوەنەبوون لایەنەکان بچن بەدەم داواکەى بافڵ تاڵەبانیەوە، بەڵام کۆبونەوەکەى دووکانیان بیست لەو پەیامە تێگەیشتن بافڵ تاڵەبانى سەرقاڵى “ئۆپراسیۆنێکى چارەنووسازە و ناگەڕێتەوە”.

پێشتریش بافڵ تاڵەبانى، لە بەغداد پەیامى بەئێران و ئەمریکا داوە لەبارەى دۆخى حکمڕانى هەرێمى کوردستانەوە، ئەو تەڵانەى پاراستن بۆ یەکێتى داناوە هەموو لەکۆبونەوەکەى هەولێر ڕووەکراوەتەوە، بۆیە ئەوانیش تێگەیشتوون لەدۆخەکە، لەماوەى هەفتەى ڕابردوودا باڵوێزى هۆڵەندا و ئیتاڵیا بەنوێنەرانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى سەردانى بەرپرسى دەستگاى زانیارى و دژەتیرۆریان کردووە، هاوکات هەوڵى نێوەندگیرى دەدەن.

سەرچاوەکەى وڵات ئاماژەى بۆ ئەوەکرد، مەسرور بارزانى دڵنیابووەتەوە لەوەى بافڵ تاڵەبانى پشتیوانى بەهێزى لەلایەن حکومەت و چوارچێوەى هەماهەنگى هەیە و هاوپەیمانى نێودەوڵەتیش ئاگادارن لەدۆخەکە، بۆیە ئەمڕۆ بەپەلە نێچیرڤان بارزانى بانگهێشتکراوە بۆ بەغداد و پاشان خۆشى بەپەلە وەفدێکى حکومەتى تەکشیل کردووە تاوەکو بچنە بەغداد و پەیام بدەنە بەغداد، نابێت مامەڵە جگە لەحکومەت لەگەڵ پارێزگاکان بکرێت.

بەگوێرەى زانیارییەکان، مەسعود بارزانى و نێچیرڤان بارزانى لەهەوڵى ئەوەدان، دۆخەکە لەگەڵ یەکێتى ئاسایى بکەنەوە، نایانەوێت دۆخەکە بگاتە لێکترازان لەگەڵ یەکێتى، بەڵام مەسرور بارزانى ڕاى پێچەوانەى هەیە، بۆیە تائێستا دۆخى حکومەت ئاسایى نەبووەتەوە.

  • تلگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو