یوسف محەمەد: دادگــــــــای فیدراڵی بڕیار لەسەر كۆتاییهێنان بە وادەی پەرلەمانی کوردستان دەدات.

  • December 5, 2022
  • 49 Views
یوسف محەمەد: دادگــــــــای فیدراڵی بڕیار لەسەر كۆتاییهێنان بە وادەی پەرلەمانی کوردستان دەدات.

#وڵات_میدیا#کوردستان

یوسف محەمەد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عیراق لەسەر فراكسیۆنی گۆڕان بڵاویكردووەتەوە، پاش ئەوەی رۆژی 7/11/2022 داوایەكیان تۆمار كرد سەبارەت بە نادەستوری بوونی درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان و دەركردنی یاسای بەردەوام بوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ژمارە 12ی ساڵی 2022، دادگای باڵای فیدراڵی رۆژی 18/12/2022ی دیاری كرد بۆ دادبینی دۆسییەكە.

رونیشیكردووەتەوە، بە رەچاو كردنی چەند بڕیارێكی پێشوی دادگای فیدڕاڵی و ئاماژەدان بە دژوەستانەوەی درێژكردنەوەی ماوەی ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەكان لەگەڵ ئیرادەی گەل و بنەماكانی دیموكراسی و بەند و مادەكانی دەستور، چاوەڕێ دەكەن كە دادگاكە دواجار بڕیاری نادەستوری بوونی درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمان دەربكات.

ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو باسی لەوەش كردووە، لە داواكەیاندا داوایانكردوە دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیار لەسەر نادەستوری بوونی یاسای ئاماژەپێكراو و كۆتاییهێنان بە ویلایەتی پەرلەمان و سەرۆكایەتیی هەرێم و حكومەتی هەرێم بدات.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو