“بەفەرمانى مەسرور بارزانى”هێمن هەورامى، هەوڵێکى نێچیرڤان بارزانى تێکدەدات

  • December 5, 2022
  • 419 Views
“بەفەرمانى مەسرور بارزانى”هێمن هەورامى، هەوڵێکى نێچیرڤان بارزانى تێکدەدات

#وڵات_میدیا#کوردستان

لەسەر داواى مەسرور بارزانى، هێمن هەورامى ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى لە کوردستان ٢٤ چاوپێکەوتنێکى ئەنجامداوە و هێرشى کردووەتە سەر یەکێتى نیشتمانى.

بەگوێرەى زانیارییەکانى، #وڵات_میدیا : نێچیرڤان بارزانى لەسەر داواى مەسعود بارزانى بڕیاریداوە لەماوەیەکى نزیکدا سەردانى سەرۆکى یەکێتى بکات لەدەباشان و کێشەکانى ئەم دوایە چارەسەریان بۆ بدۆزێتەوە، بەڵام بۆ شکستپێهێنانى هەوڵەکە مەسرور بارزانى هێمن هەورامى ڕاسپاردووە ئەو دەستپێشخەرییەى نێچیرڤان بارزانى تێکبدات.

سەرچاوەکەى وڵات زانیارى ووردترى باسکرد، ئاماژەى بۆ ئەوەکرد، مەسرور بارزانى فەرمانى بەهێمن هەورامى کردووە کە هێرش بکاتە سەر یەکێتى و سەرۆکى حیزبەکە، تاوەکو قوڵایى کێشەکان زیاتر بکات، ڕێگەنەدریت نێچیرڤان بارزانى دەستپێشخەریەکەى سەرکەوتوو بێت.

هاوکات هەر لەماوەى ٤٨ کاتژمێرى ڕابردوو، لەڕێگەى نوسینگەى تایبەتى مەسرور بارزانیەوە فەرمان دراوە بەپەرەلەمانتار و تیمى میدیایى پاراستن هێرش بکەنە سەرۆکایەتى یەکێتى و خودى بافڵ تاڵەبانى و قوباد تاڵەبانى، هەر لەپێناو ئەوەى ئەو دەستپێشخەریەى نێچیرڤان بارزانى ناکام دەربچێت.

  • تلگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو