قوباد تاڵەبانى: هەرکەس حسابى پاک بێت لە موحاسەبەى خەڵک ناترسێت

  • December 15, 2022
  • 59 Views
قوباد تاڵەبانى: هەرکەس حسابى پاک بێت لە موحاسەبەى خەڵک ناترسێت

قوباد تاڵەنی وەڵامی ئەوە پرسیارەی دایەوە چەند رۆژێکە لە شەقامەکانی سلێمانیدا بڵاوکراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی شەفافییەت لەداهاتی سلێمانی راگەیاند

قوباد تاڵەبانی دەڵێت، شەفافییەت کۆڵەکەی دروستبوونی متمانەی نێوان ھاوڵاتیان و دەسەڵاتە، بۆیە لەپێناو زیاتر چەسپاندنیدا، پرۆژەی شەفافییەت ڕادەگەیەنین.
راشیگەیاند، لە ڕێگەی ماڵپەری shafafiat.com وە، ڕۆژانە و سات بە سات سەرجەم داھاتی نانەوتی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بە وردەکارییەوە دەخرێتە بەرچاوی ھەموو ھاوڵاتییان.
وتیشێ، شەفافییەت، ھەنگاوێکی گرنگە بۆ دامەزراندنی بناغەیەکی پتەو لە دروستکردنی سیستەمێکی دارایی شەفاف و بۆ یەکەم جار لە سلێمانییەوە رادەگەیەندرێت، لەھەمان کاتددا وەڵامدانەوەی ھەموو ئەو دەنگۆ ناڕەوایانەشە کە لەبارەی داھاتی دارایی ئەو ناوچانەوە دەکرێت.
ئەوەی تا ئێستا نەتزانیوە لەسەر داھات، لەمەودوا تۆش بیزانە لەڕێی shafafiat.comوە

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو