شێرکۆ جەودەت، پەرلەمانتارى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان، لە وەڵامى چەند پرسیارێکى تایبەت بەدۆخى حکومڕانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ پەیامنێرى وڵات، ئەوە دەڵێت:”چارەنووسى ئەم حکومەتە شکستە”.
- حكومەت دەبێت پێداویستی هاوڵاتیان دابین بكات
-بەغدا متمانەی بەهەرێم نەماوە وە هەرێمیش بەهەمان شێوە، بەغداد كارەكانی هەرێم لەرووی نەوت و گاز بەنایاسایی دەزانێت.
-لەبەرامبەر ئەو باجانەی حكومەت لە هاوڵاتیان وەری دەگرێت هیچ خزمەتگوزاریەكیان پێشكەش نەكردووە و بۆ خۆ دەوڵەمەند كردن بەكاریان هێناوە.
- -یەكێتی و پارتی هەردووكیان دەیانەوێت سەروەت و سامانی وڵات و دەسەڵاتی حكومی و پەرلەمانی و هەموو جۆرەكانی دەسەڵات بۆ بەرژەوەندی كەسی خۆیان بەكار بێنن ئەوەی لەبیریان نەبێت خەڵكە بۆیە گەندەڵیەكانیان وای كردووە دابینی نەكەن، بۆ نمونە نەوتی سپی.
-چارەنووسی ئەم كابینەیە شكستە.