عومەر گوڵى پەرلەمانتارى کۆمەڵى دادگەرى:
باج، حکومەتى ڕەزیل کرد و بەرپرسانى دەوڵەمەند کرد

  • January 10, 2023
  • 154 Views
عومەر گوڵى پەرلەمانتارى کۆمەڵى دادگەرى:<br>باج، حکومەتى ڕەزیل کرد و بەرپرسانى دەوڵەمەند کرد

عومەر گوڵپی، پەرلەمانتارى کۆمەڵى دادگەرى بڕواى وایە: سیاسەتی هەڵەی ئەم كابینەیە زیاد كردنی باجی بوو بە نایاسایی و دەڵێت:”ئەم کابینەیە نەیتوانى یەک تۆزیش جیاواز بێت لەکابینەکەى پێش خۆى”.

-ئەم كابینەیە هاوشێوەی كابینەكانی رابردوو پەیرەوی لە سیاستی چەوت دەكات، ئەو سیاستەش چاوی لە دەوڵەمەند كردنی حیزبەكانی دەسەڵاتە نەك خۆشگوخەرانی خەڵكی، تاوەكو ئێستاش بەشێكی خۆری داهات بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەچێتە گیرفانی حیزبەكانی دەسەڵات و نایەتە گیرفانی حكومەت، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی ئەو پارەیەی دەجێتە خەزێنەی گشتی بەشی پێداویستیەكان نەكات.

  • ئەم كابینەیە بەپێی بەڵێنەكانی و بەپێی باش بوونی نرخی نەوتەوە شتێكی جیاواز بوایە لەگەڵ كابینەكانی پێشوو، بەڵام بەداخەوە نەیان توانی ئەو تۆزەش جیاوازن، هەرهیچ نەبێت خزمەتگوزاریە سەرەتاییەكان بگەیەنە بۆ نمونە كارەبا هە لەم وەرزی سەرمایە زۆر كەمە و هاوینانیش بەهەمان شێوە، وە نەبوونی ئاو لەهاویناندا و نەبونی ڕێگای باش و نەبونی دەرمان و نەبوونی هەلی كاریش.
  • بەغدا سیاسەتی خۆی هەیە، وە دۆخی دارایی باشە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، وە وەزیری دارایی ئێستا بەهۆی پابەند بوونیان بەبریاری دادگای فیدڕاڵی بەشە بوودجەی هەرێم نانێرێت، وە هەرێم پابەندی بریاری دادگای فیدڕاڵی نەبوو بۆ رادەست كردنی نەوت، ئەوەتا خەڵكەكەی باجەكەی دەدات.
  • زۆرباشترە نەوت ڕادەست بكرێت بەبەغدا چونكە ئەوەتا ١٠ ساڵە هەرێم نەوت بەسەربەخۆ دەفرۆشێت نەیان توانیووە دۆخی خەڵك چاك بكەن با ئیتر بیدەن بە بەغدا دڵنیام نەك زەرەر ناكەن بەڵكو خەڵكی هەرێم قازانج دەكات.

-سیاسەتی هەڵەی ئەم كابینەیە زیاد كردنی باجی بوو بە نایاسایی، سەرەنجام داهات فرە چەشن نەبوو وە خەزێنەی گشتی حكومەتیشی زیاتر ڕەزیل كرد و خۆشیان پێی دەولەمەند بوون، ببینە لە وڵاتان لەڕێی وەرگرتنی باجەوە لەسەرمەیەداران خزمەتگوزاری پێشكەشی هاوڵاتیانی هەژاركراوە بەڵام لەكوردستان پێچەوانەیە.

  • چارەنوسی هەرێم لەمەترسیدا ئەگەر بەم شێوەیە حكومرانی بەردەوام بێت.

حکومەتى هەرێمى کوردستان

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو