زیاد جەبار، سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى: لەم کـابینەیەدا بە ئاشکرا دوو ئیداریی هەیە

  • January 10, 2023
  • 158 Views
زیاد جەبار، سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى: لەم کـابینەیەدا بە ئاشکرا دوو ئیداریی هەیە

زیاد جەبار، سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى نیشتمانى کوردستان لەلێدوانێکى تایبەت بەوڵات ئاشکراى دەکات:”بەئاشکرا لەم کابینەیەدا دوو ئیدارییە”.

  • كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم پێش دەستبەكار بوونی كارنامەیەكی پێش كەش بە پەرلەمان كرد، كە بڕیابوو هەمووی جێبەجێ بكات و كاری لەسەر بكات، بەڵام چەندین هۆكار وای كرد كە جێ بەجێی نەكات یەكێك لەو هۆكارانە وای كرد كە ئەویش نەبوونی یاسایی بوودجەبوو تاوەكو ئێستا، وە ئەمە وای كرد نادادپەروەری لە دابین كردنی خزمەتگوزاریەكان رووبدات، نا شەفافی داهاتیش هۆكارێكی تری ئەم شكستەبوو.
  • لەم كابینەیەدا بابەتی دوو ئیدارەی زۆر تۆخ كرایەوە بەجۆرێ بەئاشكرا پێوەی دیار بوو، وە پێوەندی لایەنە سیاسیەكان لەم كابینەیەدا خراپ تر بوو.

-هەرێم پابەند نەبووە بەو بریار و یاسایانەی بەغدا لەبارە نەوتی هەرێمەوە دابووی، بۆیە دۆخەكە بەم ئاقارەی ئێستا گەیشت و بەغدا بێ باكە لە نەناردنی بەشە بوودجەی هەرێم.

  • حكومەتی هەرێم نەی توانیووە سوود لەباج وەربگرێت بۆ خزمەت كردنەوەی خەڵك.
  • تاوەكو ئێستا حكومەت بەیاسایی بەردەوامە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو