غالب محمەد:مەسعود بارزانی مەرجەعی ماڵی خۆیەتی و ھیچ خەمێکی میللەتی نیە

غالب محمەد:مەسعود بارزانی مەرجەعی ماڵی خۆیەتی و ھیچ خەمێکی میللەتی نیە

کاشما فاروق

غالب محمەد، پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عیراق لە گفتوگۆیەك لەگەڵ وڵات میدیا لەبارەی بڕیاری دادگای پاریس بۆ سەپاندنی سزا بەسەر توركیا سەبارەت بە بردنی نەوتی عیراق، وەڵامی پرسیارەكانی وڵاتمیدیا،دایەوە. وڵات/ بۆچونی ئێوە چییە لەبارەی بڕیاری دادگای پاریس؟ ئایا بردنەوەی ئەو سكاڵایە لەلایەن عیراق بەسەر توركیا، زیانەكانی چی دەبێت بۆ هەرێمی كوردستان بەتایبەت لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم؟

غالب محمەد/ ئەو سكاڵایەی ئێستا عیراق لەدادگای پاریس بردوویەتیەوە پێشتر عەبادی لەسەردەمی دەسەڵاتی خۆیدا ئەم سکاڵایەی کردووە، وە ئەسڵی كێشەكە بەوشێوەیەیە كە ئەو بۆریەی توركیا لەخاكی عیراق نەوتی لێ دەردەهێنێت بۆریەكە هی عیراقە و بەپێی بەندێك كە لەنێوانیاندایە دەڵێت ”توركیا بەپرسی عیراق دەتوانێت نەوت لەم بۆریە دەربهێنێت”، بەڵام توركیا لە ٢٠١٤وە بەبێ پرس نەوتی لەم بۆریە دەرهێناوە، بۆیە بەپێی ڕێككەوتنی پێشوو كە هەر كێشەیەكیان هەبێت دەیبەنە دادگای پاریس وە عیراق لەدادگای پاریس سكاڵای كرد بەڵام ئەم سكاڵایە لەسەردەمی عادل عەبدولمەهدی وەستا، بەڵام لەم دوایانەدا وەزیری پێشووی نەوتی عیراق سكاڵاكەی نوێ كردەووە و وە ئێستا بڕیارەكە دەرچووە و وە هەر لەقازانجی عیراقە ئەم بڕیارە و وە بەبەهای ٢٦ ملیار دەبێت توركیاپارەی سزاکەی بداتە عیراق، ئەمەش زیانی دەبێت بۆ توركیا بەتایبەت بۆ خاكی هەرێم كە ئەوەتا لەئێستاوە حەسار خراوەتە سەر كوردستان و بەغدا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نانێرێت و وە عیراق لەڕێی دادگای فیدڕاڵی ڕێگری لەهەناردە كردنی نەوتی هەرێم دەگرێت، ئەگەر هەرێمی كوردستان پیاوێكی ئاقڵی تیدابوایە ئەمرۆ دەچوو لەگەڵ عیراق ڕێك دەكەوت نەك سبەی، چونكە هەتا دێت كوردستان دۆخی بەرەو خراپتر دەروات وە بەدابەزینی نرخی نەوت بۆ ٥٠ دۆلار ئیتر هەرێم ناتوانێت مووچەش بدات، بۆیە دۆخی ئێستای هەرێم لە لێواری مەرگە و ئەوانەی دەیانەوێت لەم هەرێمە بمێننەوە دەبێت زوو فریای دۆخەكە بكەون و نەوتی كوردستان رادەستی بەغدا بكەن.

وڵات/ هەڵوێستی سیاسیەكانی كورد چۆنە و چۆن دەبێت لەم دۆخەدا؟

غالب محمەد/ سیاسیەكانی ئێمە بنەماڵەین و ئەوەشی خۆی بەمەرجەع دەزانێت ئەوا مەرجەعی ماڵی خۆیەتی و هیچیان خەمی ئەم خاكەیان نییە و ئێستاش پارتی تەواوی نەوتی هەرێمی داگیركردووە و یەكێتیش دەسەڵاتێكی ئەوتۆی نەماوە.

وڵات/ یەكێتی و پارتی لەم دۆخەدا دەبێت چی بكەن؟

غالب محمەد/ دەبێت ئەم دووبنەماڵەیە بیخەنە مێشكیان تەنها موازەنە بۆ ئەم ساڵ دەرفەتێكە بۆ هەرێم تاوەكو لەگەڵ بەغدا ڕێكبكەون ساڵی ٢٠٢٤ ئەو ڕێككەوتنە نەكەن عیراق و توركیا كوردستان بە تەواوی داگیر دەكات و پارتیش لەپێناو مانەوەی بنەماڵەكەی خۆی ئامادەیە هەموو شتێك ببەخشێت.

وڵات/ بەبۆچونی ئێوە کوردستان ئامادەی ڕێکەوتنی دەبێت بۆ روبەرونەبوونەوەی ئەو پێشهاتانە؟

غالب محمەد/ بەبۆچونی من ئەم سیاسیانەی هەرێم ئامادە نابن سوود لەم دەرفەتە ببنین و نەوت تەسلیمی بەغدا بكەن تاوەكو بنەماڵەی پارتی دۆخیان نەگاتە ئاستێكی مەترسیدار وە پارتی بۆ پاراستنی بنەماڵەكەی ئامادەیە نەك نەوت هەموو شتێك ببەخشێت بەمەش بەدەرەجەی یەكەم هاوڵاتی باجەكەی دەدات و بەدەرەجەی دووش سیاسیەكان.

وڵات/ خەڵک دەبێت چی بکات؟

غالب محمەد/ ئەوەی ئێستا دەیبینین و پێمان سەیرە بێ دەنگی خەڵكە كە ئامادەیە ئەم هەموو باجە بدات و لەپێش چاوی خۆشی ئەم هەموو نەوتە تاڵان دەكرێت و بێ دەنگە ئەوەتا دەسەڵات خەڵكی بە دانانی هەواڵی هاككردنی پەیج و دانانی هێز و شتی بێ مانا مەشغوڵ كردووە و وە بەردەوامیش دەبێت تاوەكو هەموو شتێك تاڵان دەكات، ئەوەتا ئەوكاتەی فەرمانبەرانی هەرێم مووچەكەیان لەسەر عیراق بوو تاوەكو ساڵی ٢٠١٤ یەك فەرمانبەر مووچەی نەخورا.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو