دەبێت لەیادی ڕاپەرین کــــــۆتایی بــــە بەو جیاکاری و نــــادادپەروەریـــەی لـە دابەشکردنی داھـات ھەیە کۆتای بێت

  • March 4, 2023
  • 161 Views
دەبێت لەیادی ڕاپەرین کــــــۆتایی بــــە  بەو جیاکاری و نــــادادپەروەریـــەی لـە دابەشکردنی داھـات ھەیە کۆتای بێت

وڵات_میدیا #کوردستان

راگەیەندراوی فراکسیۆنی سەوز لە (32)ھەمین ساڵیادی راپەرینی کۆمەڵانی خەلکی کوردستان .
لە ساڵیادی راپەرینی رزگاری کوردستاندا، بەناوی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان ، سەری رێز لە ئاست رۆحی بەرزەفری شەھیدان دادەنەوێنین ، پیرۆزبایی لە تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەین .
راپەرین بەری رەنجی خەبات و تێکۆشانی چەندین ساڵەی گەلەکەمان و بەرھەمی خوێنی ئاڵی دەیان ھەزار شەھیدی قارەمان و بە بەشداری و پشتیوانی سەرجەم چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان و یەکێتی و یەکریزی ھێزە سیاسیەکان بوو .
لەکاتێکدا يادى (32) ساڵەی راپەرین دەکەینەوە، بەداخەوە جارێکی تر ھەرێمی کوردستان روو بەرووی قۆناغێکی تری قەیرانی سیاسی و ناکۆکی ناوخۆیی بۆتەوە ، ئەم لێکترازانە ناوخۆیە ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت و بەردەوام بێت وەک پێشھاتێکی مەترسیدار دەبینین بۆ سەر ئایندەی ھەرێمی کوردستان و دەسکەوتەکانی راپەرین ، بۆیە لەسەر ئاستی ناوخۆیی ، داوای یەکێتی و یەکریزی ھێزە سیاسیەکان و خەڵکی کوردستان دەکەین ، پێمان وایە ئەرکی لە پێشینە چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆیەکانی ھەرێمە ، بەشێوەیەک پەیرەوی ھاوسەنگی لە شەراکەتی حوکمرانی و کۆتایی بە جیاکاری و نادادپەروەریەی لە دابەشکردنی داھات و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بێت ، داھاتی کوردستان لە ھەرکوێ بێت سەرچاوەکەی ھەر چیەک بێت لە یەک خەزێنە کۆبکرێتەوە بەیەکسانی بەسەر شارو شارۆچکەکانی کوردستان دابەشبکرێت ،ناکرێت چیتر ھاوڵاتیان باجی میزاج و مل ملانێی سیاسی لایەنەکان بدەن ،لە ھەمانکاتدا بەئەرکی لەپێشینەی دەزانین رێکەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بکرێت لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و پرسی مووچەو قوتی ھاوڵاتیان.
لە ئاستی ناوخۆشیدا پەیرەوی ئەوپەری شەفافیەت لە دۆسێی نەوت و چاکسازی ریشەیی بکرێت لە سەرچاوەکانی داھات ، ھاوڵاتیانی کوردستان کە بەدرێژایی مێژوو بەرگەی سەختی و نەھامەتی زۆریان گرتوە نابێت باجی ئەم دۆخە بدەن .
بەرزو پیرۆزبێت یادی راپەرین

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو