عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری دەست لەکارکێشاوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دروستکردنی حیزبێ نوێ وە لەکوردستان رایگەیاندووە؛
چی بکەین بۆ ئەم قۆناغە ؟
زۆرینەی خەڵکی کوردستان دژی گەندەڵی و نادادی دەسەڵاتدارانی هەرێمن، بەڵام ئەم زۆرینە پەرت و ڕێکنەخراو و ناکۆکن. بۆیە گەندەڵکاران بێ منەتانە بەردەوامن.
دروستکردنی حیزبی دیکە، ڕەنگە واقعەکە نەگۆڕێت و پەرتبوونی زیاتر دروست بکات.
کەواتە چی بکەین؟
پێمانوایە ڕێگای دروست کوکردنەوەی دەنگی ناڕازیە جدیە لە چوارچێوەی بەرەیکدا… فشاری جدی، بەلێکۆڵینەوەی جدی، بەپێداگیری جدی… سیاسەتکردن بە ئەخلاقەوە..
وەک خۆم دەمەوێ ئەو ئەزمونە کەمەی هەمە بیخەمە پشتیوانی کۆمەڵێک کەسی دڵسۆز.. کە پیشەیی کار بکەن و پیشەیی فشار بکەن.
پرۆژەکەشمان تەنیا پەرلەمان و پەرلەمانتاری نەبێت.. پلانێکی تۆکمە بێت بۆ حوکمڕانی.
لەماوەی ئەم مانگەدا سەدان خەڵکی خاوەن هەڵوێست و شارەزاو دڵسۆزم دیوە،.. ناکرێ ئەمانە بێ ڕۆڵ و کاریگەربن و سیاسەت بەجێبهێڵین بۆ گەندەڵکارو هەلپەرست و یاسا شکێن.
ئەزمونی تورکیا… ئەزمونێکی گرنگە بۆ چاولێکردن..”مێزی شەش” ئایدۆلۆژیا جیاوازەکانی لە چوارچێوەی بەرنامەیەکدا کۆکردوەتەوە.
پێشتریش چەندین جار ئەمەم وتوە یەکخستنی دەنگی ناڕازی ئەرکێکی ئەخلاقیە بۆ هەموان..ئێمەش خزمەتکارو پشتیوانی ئەم بەرەیەین.
نابێ خەڵک لای ئاسایی بێت دزو گەندەڵکارو یاساشکێن.. سیاسەت و حوکمڕانی بکەن! ئەوەشی بە ئەخلاق و باوەڕە لە ماڵ دابنیشێت و ڕۆلی نەبێت.

– تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق