ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، پڕۆژەیاسای بودجەی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کرد #وڵات_میدیا #کوردستان

  • March 17, 2023
  • 45 Views
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، پڕۆژەیاسای بودجەی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کرد #وڵات_میدیا #کوردستان

حکومەتی عێراق، پڕۆژەیاسای بودجەی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی دەستور و یاسای ئیدارەی دارایی فیدراڵی، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤، ٢٠٢٥ رادەستی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە.

وتیشی، پرۆژە یاسای بودجە بڕگەو ماددەی نوێ لە خۆدەگرێت کە یەکەمجارە پشتیان پێدەبەسترێت و گەرەنتییە بۆ ئاسانکاری جێبەجێکردنی پرۆژەکان و بەرنامەکانی جێبەجێکردن و پەرەپێدان و دەستبەرکردنی ژێرخانی ئابووری خزمەتگوزاری بۆ ھاووڵاتیان.

قەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق زیاتر لە ١٩٧ ترلیۆن دینارە و پشکی ھەرێمی کوردستانیش بە لەسەدا ١٢.٦٧ دیاریکراوە، بەوتەی ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانیش، تێپەڕاندنی بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەران ٣٠ بۆ ٤٥ رۆژی پێویستە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو