بافڵ جەلال تاڵەبانی:بۆمەرگی فەرماندە (شەڕڤان كۆبانێ) وھاوڕێکانی لە دڵەوە نیگەرانین

  • March 17, 2023
  • 87 Views
بافڵ جەلال تاڵەبانی:بۆمەرگی فەرماندە (شەڕڤان كۆبانێ) وھاوڕێکانی لە دڵەوە نیگەرانین

وڵات_میدیا #کوردستان

‌‎بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ شەهیدبوونی فەرماندە (شەڕڤان كۆبانێ) فەرماندەی هێزەكانی دژەتیرۆری رۆژئاوا و هەشت هەڤاڵی تری پەیامێکی ھاوخەمی بڵاوکردەوە ؛
شەهیدبوونی فەرماندە (شەڕڤان كۆبانێ) فەرماندەی هێزەكانی دژەتیرۆری رۆژئاوا و هەشت هەڤاڵی تری، لە دڵەوە نیگەرانی كردین.

‌‎شەهید شەڕڤان و یەكینەكانی دژەتیرۆر (YAT) رۆڵێكی كاریگەریان گێڕا لە رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش لە رۆژئاوا و خاكی پیرۆزی كوردستانیان لە دەستی رەشی تیرۆر پاراست و مێژوویەكی پڕ لە سەروەرییان تۆماركرد.

‌‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان شانازی بەو مێژووە درەوشاوەیەوە دەكات كە هێزەكانی دژەتیرۆر (CTG) هاوشانی یەكینەكانی دژەتیرۆری رۆژئاوا لەپێناو پاراستنی خاكی كوردستان و خەڵكە تێكۆشەرەكەیدا خەباتیان كردووە و داستانی قارەمانانەیان تۆماركردووە.

‌‎پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی هەڤاڵ مەزڵوم كۆبانێ، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، یەكینەكانی دژەتیرۆر و سەرجەم خەڵكی كوردستان بەتایبەت هاونیشتمانیانمان لە رۆژئاوای كوردستان دەكەم و هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین.

‌‎رۆحی هەڤاڵان شادبێت و دروود بۆ گیانی شەهیدانی رێگای ئازادی

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو