عەلی حەمە ساڵح:بودجەی عێراق، خراپ و مەترسیدارە

  • March 18, 2023
  • 116 Views
عەلی حەمە ساڵح:بودجەی عێراق، خراپ و مەترسیدارە

#وڵات_میدیا#کوردستان

عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری دەستلەکارکێشاوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی بوجەی عێراق ومەترسیەکانی پشکی ھەرێم دەڵێت؛

بودجەی عێراق، خراپ و مەترسیدار.

بودجەیەکی سیاسی… جێبەجێنەکراو

کۆی داهاتی عێراق لە بودجەیە بە (۱۳٤ ترلیۆن و٥٥۲ملیار) دینار دیارکراوە.

لەم بڕە(١١٧ ترلیۆن) دینار لە داهاتی نەوتـە و (۱۷ترلیۆن )داهاتی نانەوتیە.

کۆی گشتی خەرجیەکانی بودجە ۱۹۹ترلیۆن دینارە..

بەمەش خەرجیەکان بڕی (٦٤ ترلیۆن) ی لە داهات زیاترە، کەواتە: ئەم کورتهێنانە بەچی پڕ دەکرێتەوە!

نرخی بەرمیلێک نەوت بە (٧٠ دۆلار) دانراوە! ئێستا (٧٠ دۆلار) ناکات! کەواتە: ئەگەری بەهێز زیادبوونی کورتهێنانە!

بۆ پشکی هەرێم..

دانراوە هەرێم ڕۆژانە (٤٠٠ هەزار بەرمیل) نەوت بفرۆشێت و بەرملیلی بە (٧٠ دۆلار) نەوتی هەرێم ئێستا نزیکەی (٥٥ دۆلار ) دەکات.. دەبێت نزیکەی ٥٦٪ ی ئەم پارەش بۆ کۆمپانیا بێت!

بەڕەچاوکردنی داهاتی ناوخۆ، عێراق دەبێت: مانگانە نزیکەی( ٣٥٠ ملیار) دینار وەک بودجەی تەواوکاری بداتە هەرێم، ئەمە دەکات! ئەستەمە.

دەبوو بەرپرسانی هەرێم وردتر ڕەچاوی ئەم خاڵە بکەن و میکانیزمێکی ڕونتر دانێن…

– تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق

https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو