باشترین جۆرەكانی خۆراك بۆ بەربانگ كامانەن؟

باشترین جۆرەكانی خۆراك بۆ بەربانگ كامانەن؟

پسپۆڕێكی زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت، ژەمی بەربانگ گرنگترین ژەمی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە كە پێویستە بایەخی پێ بدرێت و بە هێواشی بخورێت و خواردنەكان بە باشی بجورێت و پێویستە مرۆڤ دوای خواردن یەكسەر پاڵ نەكەوێت.

د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی ، پسپۆڕی زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، ڕۆژوو بە یەك دەنك خورما یان یەك دەنك قەیسی یان یەك قاش كاڵەك یان دوو بۆ سێ دەنك مێوژ بشكێنرێت لەگەڵ یەك پەرداخ ئاوی فێنك یان ئاسایی.

باشترین جۆرەكانی خۆراك بۆ بەربانگ :
یەكەم ـــ یەك قاپی بچووك شۆربا:
وەك پەڵپینە بەترش ، شۆربای قارچك ، سوپی مریشك ، شۆربای سەوزە.
دووەم ـــ یەك قاپی بچووك زەڵاتە:
تەماتە لەگەڵ خەیار یان ترۆزی یان كاهوو ؛ ئەتوانرێت هەموو سەوزەیەكی تری تێكەڵ بكرێت وەك چەوندەر ، بیبەر ، برۆكلی ، بیبەر ، زەنجەبیل لەگەڵ لێمۆ یان سندی.
سێیەم ـــ یەكیك لەم خۆراكانە :
ـــ یەك قاپ برنج + ۱ قاپ شلەی باینجان یان فاسۆلیای سەوز یان كولەكە یان بامیە + یەك پارچەی بچووك گۆشتی سوور بی بەز یان مریشك بێ پێست ۰
ــ یەك قاپ یاپراخی گەڵامێو + یەك قاپی بچووك پاقلەی سەوز یان یەك قاپ یاپراخی سڵق ۰
ــ ۱ ماسی بر‌ژاو + ۱ بۆ دوو نانی تیری ۰
ــ یەك قاپ نۆكاو ۰
ــ سێ بۆ چوار شفتە یان كوبە ۰
ــ یەك قاپ ماست + دوو كولێرە یان دوو نانی تیری ۰
یەك قاپ تەماتەی سووركراوە + دوو كولێرە یان دوو نانی تیری ۰ شیش سینگی مریشك یان گۆشت یان جگەری بر‌ژاو + ۲ شیش سینگی تەماتەی بر‌ژاو + دوو نانی تیری ۰
یەك قاپ ساوەر یان قەلە خەرمان ۰
چوارەم ــــ یەك كووپ چا یان قاوە ؛ بەڵام لە ڕووی زانستیەوە باشترە چا یان قاوە یەك سەعات دوای خواردن بخورێتەوە ۰
خراپترین جۆرەكانی خۆراك بۆ بەربانگ :
یەكەم ـــ كفتە یان سەروپێ ۰
دووەم ـــ شەربەتی گیراوە و شەرەبەتی فرێش و خواردنەوە گازیەكان ۰
سێیەم ـــ خۆراكی سوێر و پڕ بەهارات و ترشیات و سوێر كراو ۰
چوارەم ـــ شیرینی و ئیشی هەویر و ساردەمەنی ۰
پێنجەم ــ ڤاست ڤوود ۰

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو