#وڵات_میدیا #کوردستان
سەرچاوەیەکى ئاگادار لە وەزارەتى نەوتى عێراق بۆ وڵاتى ئاشکراکرد:” لەکاتژمێر ١٢ى نیوەڕۆى ئەمڕۆوە بروسکەیەک ئاڕاستەى کۆمپانیاى نەوتى باکور کراوە، کەوا ئەو نەوتەى هەرێمى کوردستان بۆ تورکیا دەڕوات ڕابگیرێت.
هاوکات بروسکەکە ئەوەشى تێدایە:”نەوتى کەرکوک و ئەو نەوتەشى دەچێت بۆ کۆمپانیاى کار، پێویستە ڕابگیرێت، ئەویش وەستێنراوە”.
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتى نەوتى عێراق ڕایگەیاند، تورکیا پایەند دەبێت بەبڕیارى هەناردە نەکردنى نەوتى هەرێمى کوردستان بۆ ئاوە نێودەوڵەتیەکان.