بافڵ جەلال تاڵەبانی:كۆچی دوایی فاتیمە قادر ژنە دڵسۆز و شۆڕشگێڕەکەی رێگای خەبات لە دڵەوە نیگەرانی كردین

  • March 25, 2023
  • 48 Views
بافڵ جەلال تاڵەبانی:كۆچی دوایی فاتیمە قادر ژنە دڵسۆز و شۆڕشگێڕەکەی رێگای خەبات لە دڵەوە نیگەرانی كردین

#وڵات_میدیا#کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەکی بەبۆنەی کۆچی دوای فاتیمە قادر مەحمود بڵاوکردەوە ؛

-دەقی پرسەنامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی

كۆچی دوایی خاتوو (فاتیمە قادر مەحمود)، ژنە دڵسۆز و شۆڕشگێڕەکەی رێگای خەبات لە دڵەوە نیگەرانی كردین.

‌‎خاتوو فاتیمە مێژوویەكی درەوشاوەی لە رۆژگاری سەختی خەباتدا تۆماركرد و سەرباری هەموو نەهامەتییەكان، لە رێگا پیرۆزەكەی كوردایەتی لاینەدا و نموونەی ژنی قارەمان و تێكۆشەری كوردستان بوو.

‌‎لەخوای گەورە داواكارم دایكە فاتیمە بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەك ببەخشێت.

– تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق

https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو