راگه‌یاندنی رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان: نەدەبوو قسەکانی دیندار زێباری لەپاش کۆنگرەکە بڵاوبکرایەتەوە

  • March 27, 2023
  • 127 Views
راگه‌یاندنی رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان: نەدەبوو قسەکانی دیندار زێباری لەپاش کۆنگرەکە بڵاوبکرایەتەوە

#وڵات_میدیا#کوردستان

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان

وێرای ده‌ست خۆشیمان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له‌ كوردستان و عێراق بۆ گرنگی دان به‌ گواستنه‌وه‌ی كۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كه‌ی به‌رێز رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ڵام سه‌رجه‌م ئه‌و وێیب سایت و په‌یج و رادیۆ و تێڤیانه‌ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ جگه‌ له‌ چوار چێوه‌ی گواستنه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی كۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كه‌ كه‌ قسه‌ی فه‌رمی تێدا كراوه‌، بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌ر ڤیدیۆ و قسه‌یه‌ك پێش ده‌ستپێكی كۆنگره‌ رۆژنامه‌نوسیه‌كه‌ یان دوای كۆنگره‌ رۆژنامه‌نوسیه‌كه‌ نابيت به‌هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت‌، ئێمه‌ له‌ چوار چێوه‌ی ئازادی كاری راگه‌یاندن، ئه‌وپه‌ری هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ میدیاكاران هه‌یه‌، پێش هه‌موو بابه‌تێكی میدیایی متمانه‌ بوون و په‌یوندی دروست له‌نێوان ئێمه‌و رۆژنامه‌نووسان گرنگتره‌.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو