شنیار ئەنوەر:دوای سەربەخۆ فرۆشتنی نەوت بەدەیان هەزار گەنج سەری خۆی هەڵگرت و کوردستانی بەجێهێشت

شنیار ئەنوەر:دوای سەربەخۆ فرۆشتنی نەوت بەدەیان هەزار گەنج سەری خۆی هەڵگرت و کوردستانی بەجێهێشت

وڵات_میدیا #کوردستان

شنیار ئەنوەر ژنەچالاکوانی کورد لەوڵاتی ئەمەریکا لەبارەی داھاتی نەوتی ھەرێمی کوردستان نوسیویەتی ؛
ئاخوڕەکەی نەوت بۆ کێ بو؟
زۆرینەی خەڵکی کوردستان خۆشحاڵە بە بڕیارەکەی دادگای پاریس وە کۆتای هەناردەکردنی نەوت لەلایەن کوردە لۆردانی نەوتەوە. ئەم هەنگاوە هەنگاوێک نیە لە دژی خەڵکی کوردستان بەڵکو لە قازانجی خەڵکی کوردستانە، بەڵام هەندێک دەزگا کە ناسراوە بە کەناڵی نەوتەکە کە دەزانن ئاخوراکەیان دەکەوێتە مەترسیەوە دەیانەوێت ئەم بابەتە بکەن بە بابەتێکی قەومی و بڵێن گەلەکۆمە لە کورد دەکرێت. بەڵام ئەوان بەس خەمی ئاخورەکەی خۆیانە نەک مافی خەڵک.
پێشکەشکارانی کەناڵی نەوتەکە بەهەمان ئەقڵێتی پارتی و پاراستن بەرنامەپێشکەشدەکەن دەزانن بۆ؟ چونکە سەرچاوەی پارەکەیان لە یەک شوێنەوەیە ئەویش نەوتی دزراوی خەڵکی کوردستانە.
تو ویژدانتان، لەوەتی نەوتی کوردستان بە سەربەخۆ دەفرۆشرێت، چ نەهامەتیەک نەماوە بەسەرتاندا نەیات. وەک بێ موچەی، بێکاری، بێکارەبای، نەبونی دەرفەتی کار، دانەمەزراندن لە دامودەزگای دەوڵەت و چەندین قەیرانی تر. ج گە لە کرێنی ڤێلاو موڵک بۆ کورە شاهانەکانی بنەماڵەکی بارزانی، خەڵکی کوردستان هەژارتربون، بەدەیان هەزار گەنج سەری خۆی هەڵگرت و کوردستانی بەجێهێشت.

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو