وڵات_میدیا #کوردستان
کێشەکانى ناو کوردستان ٢٤ لەزارى کارمەندێکەوە:
هاورارى ناڕەزایەتى لە دژى ئەحمەد زاویتەیى بەرزدەبێتەوە
کێشە ناوخۆییەکانى کوردستان ٢٤ى سەربە مەسرور بارزانى زیاتر دەبن و لەتەقینەوە نزیکن، ئەوەش وایکردووە: لەناوخۆ و دەرەوەى کەناڵەکە دەنگى ناڕەزایەتى دژى ئیدارەى ئەحمەد زەوایتەیى بەرزببێتەوە.
ئەمە تۆمارى قسەى کارمەندێکى کەناڵى کوردستان ٢٤ە
مانگی شه‌شی ساڵی رابردوو، مانگی گۆڕانكاری بوو له كوردستان24 ئێمه‌ی كارمه‌ندان زۆر دڵمان خۆش بوو به‌و گۆڕانكاریانه، پێمان وابوو خوێنی نوێ و ئیداره‌ی نوێی كه‌ناڵه‌كه ده‌بنه هۆی به‌ره‌وپێشبردنی زیاتر و هه‌ستی شانازی كردنمان زیاتر ده‌بێت و به‌ری ره‌نجی خۆمان باشتر ده‌بینین.
به‌داخه‌وه كه‌سێك ده‌ستنیشان كرا بۆ پۆستی به‌ڕێوبه‌ری گشتی كه‌ناڵه‌كه، كه جگه له په‌یامنێرێكی ساده‌ی ئه‌لجه‌زیره هیچی تر نه‌بوو.. ئه‌و كه‌سه په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌یه‌كی فیكری داخراوه كه هه‌رگیز له ئاستی به‌ڕێوبردنی كه‌ناڵێكی خاوه‌ن گوتاری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی موعته‌به‌ری وه‌ك كوردستان24 نیه.
ئێمه له‌وێ شه‌و و رۆژمان خستبووه سه‌ر یه‌ك، خه‌ڵك ره‌نگه هه‌ندێك راستی نه‌زانن، به‌ڵام قۆناخێكمان تێپه‌ڕاند، كه كۆرۆنا هه‌بوو ئێمه له خۆبوردوانه له ده‌وام بووین، مه‌ترسی په‌لاماری درۆن و مووشه‌كمان له‌سه‌ر بوو له‌ده‌وام بووین.. ته‌نانه‌ت داروپه‌ردووی نیوزڕووم به‌سه‌رماندا رووخا به هۆی مووشه‌كه‌وه ئێمه له‌ناو تۆز و خۆڵی مووشه‌كبارانه‌كه نه‌وه‌ستاین و به‌رده‌وام بووین.
دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتی ده‌ستبه‌كار بوو، سه‌ره‌تا وتی دوو مانگم ده‌وێت تا ئاشنای ئێره ده‌بم، دوومانگ كاتی ته‌نیا به قسه كوشت، بێ ئه‌وه‌ی خۆی هیچ بیرۆكه‌یه‌كی هه‌بێت. دواتر وتی ئه‌لجه‌زیره ده‌هێنین و راهێنان وه‌رده‌گرین، كاتێك په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه سۆران كامه‌ران به سه‌ختی بریندار بوو و ده‌نگۆی شه‌هید بوونی بڵاوبوه‌وه، جه‌نابی به‌ڕێوبه‌ر سه‌رقاڵی مه‌راسیمی واژۆی گرێبه‌ست بوو، ئاماده نه‌بوو له ده‌وحه بگه‌ڕێته‌وه و هه‌واڵێكی سۆران بپرسێت.
مانگی هه‌شت تا 10 كاتی كوشت به راهێنانی جه‌زیره و هاتنی شاندی جه‌زیره. مانگی 11 جه‌زیره هاتن، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێمان نه‌ده‌كرد، ئه‌دا و توانای زانستی و پیشه‌یی ستافه‌كه‌ی جه‌زیره بوو، با راپرسییه‌كی راستگۆیانه بكرێت بزانرێت چه‌ند كارمه‌ند و بێژه‌ر و پێشكه‌شكارانی كوردستان24 له جه‌زیره سوودیان بینیوه، به دڵنیاییه‌وه %99ی كارمه‌ند ده‌ڵێن هیچی نوێیان پێ نه‌وتین.
به‌و حاڵه‌شه‌وه جه‌نابی به‌ڕێوبه‌ر له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌رگری له كارمه‌ند و ستافی كوردستان24 بكات، كه‌چی بووه‌ته به‌رگریكار و پارێزه‌ری جه‌زیره و ئاماده‌یه هه‌ر كه‌سێك ره‌خنه له جه‌زیره بگرێت ده‌ری بكات و نان بڕاوی بكات ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی شكستی خۆی بشارێته‌وه.
ئه‌و پاره و داهاته‌ی دراوه‌ته جه‌زیره به بێ دوو دڵی و هیچ شك و گومانێك ده‌توانرا گرووپێك كه‌ناڵی لۆكاڵی هه‌ر له منداڵانه‌وه تا وه‌رزش و سیاسی و ئینته‌رته‌یمێنتی پێ دابمه‌زرێت و سه‌دان گه‌نجی كورد بخرێنه سه‌ر كار و میدیایه‌كی پیشه‌یی درووست بكرێت، به‌ڵام به‌ڕێوبه‌ری گشتی بۆ مانه‌وه‌ی لینكی خۆی له‌گه‌ڵ جه‌زیره كوردستان24 و زۆرێك له كارمه‌نده‌كانی كرده قوربانی.
یه‌كێكی تر له شكسته‌كانی به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئه‌وه بوو سه‌ره‌تا هات وتی 31ی 10 له ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵدا سیزنی نوێ راده‌گه‌یه‌نین، به‌ڵام نه‌یتوانی.. دواتر وتی 1ی 12 و نه‌یتوانی، پاشان وتی 1ی 1 و له‌ویشدا سه‌رنه‌كه‌وت و دواجار بڕیار وایه 14ی 3 سیزنی نوێ رابگه‌یه‌نێت، كه له ئێستاوه دیاره جگه له هه‌ندێك به‌رنامه و ناوبڕ هیچی دیكه‌ی زیاد نه‌كردوه.
سه‌یر له‌وه‌دایه له ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره‌ی كه ئێستاش مه‌یل و دڵی لای ئیخوانه، چه‌ندین بۆنه‌ی گرنگی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و ژیانی پارتایه‌تی هه‌بوون، له دیارترینیان 16ی ئاب، یادی ریفراندۆم و یادی كۆچی دوایی كاك ئیدریسی هه‌میشه له یاد، به‌ڵام ئه‌و براده‌ره كۆنه ئیخوانه هیچ رووماڵ و به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی نه‌بوو، ته‌نیا جار بوو كه ئاوا یادی كاك ئیدریسی هه‌میشه له‌یاد به بێده‌نگی له كوردستان24 تێپه‌ڕێت.
یه‌كێكی دیكه له كاره شكستخواردووه‌كانی، هه‌رچی وتارنووسی نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانی و ئه‌وانه‌ی خزمه‌تی سیاسه‌ت و په‌یامی كابینه‌ی نۆیه‌میان ده‌كرد، دووری خستنه‌وه و بلۆكی كردن، له‌وانه ئاسۆ عهبدالطیف، پۆڵا سه‌عید، په‌رله‌مانتاره‌كانی پارتی و چه‌ندین نووسه‌ر و ئه‌كادیمی تر.
له سه‌ره‌تای دهستبهكرابوونیشهوه نزیكه‌ی 50 كارمه‌ندی به بیانووی بێ جێ و جیاجیا ده‌ركردن و دواهه‌مینیان ده‌ركردنی دوان له كچه بێژه‌ره‌كانی كوردستان24 بوو، كه دێنا فه‌ریقی و ڕه‌شا بارزان بوون
- تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/WLLATMED