هاوڕێ مەلا ستار، پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی سەبارەت بە رووداوی تەقەکردنەکەی دوێنێ:
– ماوەیەکی زۆرە لە پەیجی فەیک و ئەکاونت و نامەو ژمارەی تەلەفۆنەوە هەڕەشەمان لێدەکرێت.
– لە ناو پرۆژەکەی تیایدا نیشتەجێم کامێرای سیخورییان داناوە.
– دوێنێ بە پلان کە دەستێک هەبووە و ئەمانی وەک دەستکێش بەکار هێناوە هەوڵی تیرۆرم دراوە.
– دوێنێ دوو ستافی چەکدار بەشداری پیلانەکە بوون، ستافێکیان زۆر تۆکمە بووە و ستافێکیان پەیوەندی بە کۆمپانیاکەوە بووە.
– دەنگۆ هەیە برادەرانی خۆمان ئاگاداری ئەو ستافە چەکدارە تۆکمەکە بووبن.
– لە کاتێکدا تەقە لە هاوڕێکانم دەکرێت پێنج چەکداری دەمامکدار لە قاتی یەکەمی شوققەکە چاوەڕێی منیان کردووە تا بێمە خوارەوەو تەقە لە منیش بکرێت.
– لە دوای شکستی رووداوەکە لە کەناڵەکانەوە پیلانێکی تر دەستی پێکرد، بە داخەوە لەو کەناڵانە یەکێکیان کەناڵی سەرۆکی حکومەتە.
– تا ئێستا 7 کەس لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراوە.
– داوا لە وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەم هەڵوێستاین هەبێت.