شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: “سەرۆکی پێنج فراکسیونی گەورەی پەرلەمان کە هەمیشە لەکاتی یادکردنەوەی ئەو کارەساتە گوتاریان بۆ خەڵکی هەڵەبجە هەیە و هاوخەمیان بۆ دەردەبرن هاتن داوایان کرد ئەو برگەیە هەڵبگیرێت دیسان رەتمکردەوە، هەر لەناو جەلسەکە و بە نوسراویان ژمارە ٤٦ ئیمزای ٥٥ پەنجاو پێنج پەرلەمانتاریان هێنا بۆ ئەوەی ئەو بڕگەی تایبەتە بە هەڵەبجە هەڵبگیرێت، بەڵام ئەوەشم رەتکردەوە، بەداخەوە کار گەیشتە ئەوەی فشاریان لە سەرۆکی دانیشتنی پەرلەمان کرد و ناچاریان کرد دانیشتنە بەجێ بهێلێت و بچێتە دەرەوە و کورسی سەرۆکایەتی چۆڵ بکات، بەڵام بڕیارم دا بچم سەرۆکایەتی دانیشتنی پەرلەمان بکەم و شەڕەفی ئەوەم بەرکەوێت ئەو برگە تێبپەرێنین و داوام لە لیژنەی پەیوەندیدار کرد پرۆژەکە بخوێننەوە، دیسان کۆمەڵێک پەرلەمانتار مداخەلەیان کرد بۆ ئەوەی ئەو پرۆژەیە نەڕوات بەڵام لە کۆتاییدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەکە کراو هیوادارم بەم نزیکانە خوێندنەوەی دووەم و دەنگدان لەسەری بکرێت و کۆتایی پێ بێت وەک وەفایەکی بچوک بەرامبەر قوربانیانی ئەو شارە.
شاخەوان عەبدوڵا نوسیویەتی “جەنابی سەرۆک بارزانی دوێنی و تایبەت بەو بابەتە ئاگاداری کردم کەنابێت رێگە بدرێت ئەو هەوڵانەی هەیە بۆ هەڵگرتنی پرۆژە یاساکە سەر بگرێت و دەبیت خوێندنەوەی بۆ بکرێت وەک وەفایەک بەرامبەر قوربانیانی ئەو شارە، ئەمە لەکاتێکدا جەنابیان رێنمایی لەسەر هیچ بابەتێکی دیکەی ناو پەرلەمان نەداوە چونکە بەلایەوە گرنگ نەبووە”.