سەروەر بەرزنجی :پارێزەرە ڕاستەقینەکەی ھەرێم، یەکێتییە

  • April 3, 2023
  • 180 Views
سەروەر بەرزنجی :پارێزەرە ڕاستەقینەکەی ھەرێم، یەکێتییە

وڵات_میدیا #کوردستان

ھەڵمەتی چەواشەکاری دژی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان ھیچ دەرەنجامێکی پۆزەتیڤی بۆ نەیار نابێت، خەڵکی ھەرێمی کوردستان ناچننە ژێر کاریگەری ڕاگەیاندنی فەیک و فەریکە بازی دۆزەخییەوە.

مێژوی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان پڕیەتی لەسەروەری گەورەو قوربانی بێشومار لەپێناو بەدیهێنان و دەستەبەری مافە ڕەواکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، ئەم خەبات و تێکۆشانە بەزورنا ژەنەکانی کوردایەتی موزەییەف لەکەدار نابێ و گەمارۆ نادرێ.

یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بەئاڕاستەیەک کاری کردوە مافە ڕەواکانی خەڵک دەستەبەرو پارێزراو بێ و عەقڵیەتی تاک ڕەوی لەبەڕێوەبردنی ھەرێمی کوردستان و ڕێز نەگرتن لەخەبات و تێکۆشانی ھێزەکانی تری ھەرێم هیچ کاتێک دەرەنجامی باشی لێنەکەوتەوە.

ئەوەتا دوای چەندین ساڵ ئیدامە دانی ئابوری ھەرێم بەشێوەی ھەڵە، دەرگەی گەڕانەوە بۆ ناوەند بەناچاری لێکەوتەوە کە دەکرا هەر لەسەرەتاوە ڕێرەوە راستەقینەکە گیرابایە بەرو خەڵکی دەرگیری ئەم هەموو قەیرانە نەکرێنەوە.

یەکێتیی ھەمیشە لەگەڵ کیانێکی بەھێزدا بووەو لەو پێناوەشدا هەم شۆرشێکەی بۆ یەکەمجار لەمێژوی کوردا سەرخست، هەم سەرکردایەتی ڕاپەڕین و ڕاپەڕینی بەرپاکرد، نەیارەکانی دوێنێ و ئەمڕۆی یەکێتیی جگە لەچەمانەوەی خۆیان بۆ داگیرکەرانی کوردستان و دەیەها کەتنی گەورەی کۆمەڵایەتی و ئیداری و سیاسی و ..تاد چی تریان کردوە.

لەھەمو ئەوکاتانەی ھەرێم لەگەڵ بەغدا کەوتۆتە کێشەوە، یەکێتیی ڕۆڵە گەورەکەی گێڕاوە لەخاو کردنەوەو چارەسەری کێشەکان کە زۆرینەی هەرە زۆریان پارتی دروستی کردون ئەو گرفتانە.

ماوەی یەک ساڵ زیاتر ھەڤاڵ قوباد تاڵەبانی بەردەوام لەڕێگەی بەغدا بوو تا گرفتی موچەخۆرانی ھەرێم چارەسەر کرا، لەدوای ڕیفراندۆمیش یەکێتیی ڕۆڵی گەورەی ھەبوو لەخاو کردنەوەی ئابڵوقە سیاسی و ئابورییەکانی سەر ھەرێم چ لەئاستی ناوەند یا هەرێمایەتی و دەولی.

دوای ١٠ ساڵ لەکوتانی تەپڵی بەناو ئابوری سەربەخۆو یەکلایی بونەوەی دۆسیەیەک لەداگەیەکی فەڕەنسا لەبەرژەوەندی بەغدا دژی ھەرێم ئاڵۆزیەکی گەورەی بۆ کەرتی وزەی ھەرێم دروست کردوە، تەنانەت تورکیاش کە پارتی تاک لایەنە گرێبەستی ٥٠ ساڵەی لەگەڵ ئیمزا کردوە لایەنگری عیراقە واتا لەنێوان ھەرێم و بەغدا پشت لەھەرێم دەکات.

ئێستاش هەر ئەوە یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانە لەم دۆخەش دەیەوێ پارێزگاری لەمانەوەی ھەرێم بکاو بەرگری لەمافەکانی جەماوەری کوردستان بکات لەچوارچێوەی عیراقدا نایەوێ لەوە زیاتر کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ڕوبەڕوی پێشھاتی ناخۆش ببنەوە بەھۆی سیاسەتی تاکڕەوی و کەلەرەقی سەرانێکی لەھەرێم.

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەزانن ئەوەی بوو بەھۆی ھێنانە ئاراوەی ئابوریەکی فەشەل پارتی بوو نەک یەکێتیی، ئەوەی بوو بەھۆی دروستبونی سەدان قەیرانی قوڵ بۆ جەماوەری کوردستان پارتی بو نەک یەکێتی،

ئەوەی کار دەکات بەئاڕاستەی مانەوەی هەرێم و بەهێز کردنی پێگەو جێگەکەی لەچوارچێوەی عیراقی فیدڕاڵدا یەکێتییە نەک پارتی ئەوەی کار دەکات بۆ موچەخۆرانی ھەرێم و مافەکانیان یەکێتییە نەک پارتی، بۆیە چەواشەکردنی خەڵک ھیچ بەرھەم ناهێنێ نەیار بپەڕێنێتەوە لەو زلکاوەی تێیکەوتووە.

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو