هێمن مامەند: مەسرور و کۆیلەکان و قەڵەم فرۆشەکان هاتنە سەر قسەی ئێمە

  • April 4, 2023
  • 135 Views
هێمن مامەند: مەسرور و کۆیلەکان و قەڵەم فرۆشەکان هاتنە سەر قسەی ئێمە

#وڵات_میدیا#کوردستان

هێمن مامەند نوسەر؛ “ئاخیری ھەر دێیەوە سەر قسەی من”

مرۆڤ دەبێ گوێ لەقسەو ئامۆژگاری کەسە دڵسۆزەکانی بگرێ، ساڵانێکە ھاوار دەکەین بەغدا باش نییە ئێمە ناڵێین ئەوان فریشتەن، بەڵام لەڕووی دەستووری یاساییەوە لەگەڵ بەغدا ڕێککەوین باشترە وەک لەوەی نەوتی وڵاتەکەمان بدەین بەتورکی دوژمن و ئەویش بیدات بەچەک و کوردی پێ بکوژێت، کەچی لەبری گوێگرتن کۆیلەو سەرۆکی کۆیلەکان دەیانووت ئێوە جاشی عیراقن و چاوتان بەسەرکەوتنی ھەرێم ھەڵنایەت، بەڵام دواجار ھاتنە سەر ڕێگاو سەر قسەی ئێمە”.

دایکم قسەیەکی ھەیە ، زۆرجار کەلەسەر پرسێکدا ناکۆک بین و بەگوێی نەکەم دەڵێت”دواجار ھەر دێیەوە سەر قسەی من ، کوڕم من دڵسۆزی تۆم بەرژەوەندی تۆم دەوێ “. جا زۆربەی جاریش ھەر چوومەتەوە سەر قسەی دایکم، ئەمڕۆش مەسرور و کۆیلەو قەڵەم فرۆشەکانی ھەر ھاتنە سەر قسەی ئێمە، پیرۆژە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو