په‌یمانگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ توێژیه‌نه‌وه‌ی گه‌ردوونناسی و جیۆفیزیكی له‌میسر رایگه‌یاند كه به‌گوێره‌ی پێشبینییه فه‌له‌كناسییه‌كان رۆژی هه‌ینی 21ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه.
په‌یمانگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ توێژیه‌نه‌وه‌ی گه‌ردوونناسی و جیۆفیزیكی له‌میسر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هیلالی مانگی شه‌وال راسته‌وخۆ له‌كاتژمێر شهشو 14 خوله‌كی به‌ره‌به‌یان به‌كاتی ناوخۆیی میسر دروستده‌بێت رۆژی پێنجشه‌ممه 29ی ره‌مه‌زانی 1444ی كۆچی ده‌بێت كه به‌رامبه‌ره به20ی 4ی 2023و تێیدا مانگ ده‌بینرێت.
جاد ئه‌لقازی سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ توێژیه‌نه‌وه‌ی گه‌ردوونناسی ده‌ڵێت: “دوای ئاوابونی خۆر له‌و رۆژه‌دا مانگی نوێ له‌ئاسمانی شاری مه‌ككه‌دا بۆماوه‌ی 23 خولهك ده‌مێنێته‌وه”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه “له‌شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر مانگ بۆماوه‌ی 27 خولهك له‌ئاسماندا ده‌مێنێته‌وه”.
جاد ئه‌لقازی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه “له‌پارێزگاكانی دیكه‌ی میسردا مانگ بۆماوه‌ی 24 هه‌تا 29 خولهك له‌ئاسماندا ده‌مێنێته‌وه”.
روونیشیكرده‌وه كه “لهپایتهختو شاره‌كانی دیكه‌ی وڵاتانی عهرهبیو ئیسلامی مانگ دوای ئاوابوونی خۆر ده‌رده‌كه‌وێت و ماوه‌كه‌شی له‌نێوان 10 تا 35 خولهك ده‌خایه‌نێت”.
به‌وشێوه‌یه‌ش سه‌ره‌تای مانگی شه‌والی ساڵی 1444ی كۆچی له‌ڕووی گه‌ردونییه‌وه رۆژی هه‌ینی 21ی 4ی 2023 ده‌بێت كه‌ده‌كاته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان.