جەعفەر عومەر :تورکیا لەسەر داوای پارتی گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی هەڵپەساردوە

  • April 7, 2023
  • 118 Views
جەعفەر عومەر :تورکیا لەسەر داوای پارتی گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی هەڵپەساردوە

وڵات_میدیا #کوردستان

قورتان بەسەر ئەرزو ئاسمان لەکێ دادەخەن
تیمی پارتی لەکابینەی نۆی حکومەتی هەرێم، جگە لەوەی خۆی بووە بەکێشەو لەمپەر لەبەردەم حوکم و حکومڕانێتییەکی رەشید، بۆ گەمارۆدانی یەکێتیی و سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین ئەوەی بەخۆی نەکرا لەڕێگەی تورکیاوە بەیەکێتیی و ناوچەکەی دەکات.

ئەم حەقیقەتە تاڵە نوێ نییەو مێژوویەکی هەیە ڕەش ( ئەگەر پێماننەکرا تێکیدەدەین ) دروشم و شیعارە بەناوبانگەکەی خۆیانە، هەروایان هێناوەو هەرواش دەبن و دەمێننەوە، ئەم کوردە ئەم میللەتە مەزڵومە، ئەم هەرێمی کوردستان و کوردستانە مەزنە کاتێک بێ کێشەو سەرئێشەو ڕزگاری دەبێ ئەم عەقڵییەتە مەحەلی نەمابێ لەئیعرابی دەسەڵات و حکومڕانیدا.

تورکیا لەسەر داوای پارتی و تیمەکەی لەحکومەت گەشتەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی هەڵپەساردوە، لەسەر داوای ئەوان ئاسمانی وڵاتەکەی بەسەر یەکێتیی و ناوچەکەدا داخستووە، ئەوە پارتی و تیمەکەیەتی دەست و مستی تورکیای کردوەتەوەو بە بەیاننامە رەوایەتی بەو دژو دوژمنکارییەی تورکیا ئەدا، وەک تورکیاش لەسەر کورد بوون و کوردایەتی کردنەکەی لۆمەی یەکێتیی و سەرۆک بافڵ دەکات.

ئەم دژو دوژمنایەتی کردنەی یەکێتیی و سلێمانی لەسەر کورد بوون و کوردایەتییە ڕەسەنەکەی، جگە لەفراوانکردنی بەرەی خیانەت شتێکی تر سەوز ناکات، سەرئەنجامیش جگە لەشەرمەزاری هیچی تریان بۆ ناهێڵێتەوە، مێژوو لینگی درێژن بەڵام بێ باج ناتوانن لێی بپەڕنەوە.

ئه‌م کردەوەو کاردانەوانەی پارتی و تیمەکەی لەحکومەت، بنبەڕەی پارتی و تیمەکەی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان هێنایە دەر، ئێستا هەر کەس دەزانێ کارو ئەرکیان دژو دوژمنایەتی کوردو کوردستانە، خوشک و برا كورده‌كانمان له‌رۆژ ئاواو هەموو پارچەکانی تر ڕوون لەم راستیە تێدەگەن، قورتان بەسەر ئەرزو ئاسمان لەکێ دادەخەن، کورد خۆی و خودای هەیە، ئێوە کێن!!

  • تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
    https://t.me/WLLATMED

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو