پشتیوانی براکانی لە سوریا، تورکیا
ناڕەحــەت دەکات
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی دوێنێی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاوکردەوە.
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) لە تویتێکدا رایگەیاند:” بە توندی ئێدانەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن تورکیاوە دەکەین، ئەم پێشلکارییانە لە عێراق و سوریا بەردەوامن و هەڕەشەی جددین لەسەر ناوچەکە”.
ئاماژەی بەوەشکرد:” هەڵوێستی یەکێتی نیشتمانی بۆ پشتیوانی براکانی لە سوریا، تورکیا ناڕەحەت دەکات، ئێمە بەردەوام دەبین لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ برایان و هاوپەیمانانمان لە سلێمانی و یەکگرتووین دژی ئەو پێشێلکارییانە”.











