عبدالقادر هەرکی : هیرشەکەی سلێمانی پارتی تووشی گۆشەگیری زیاتر دەکات

  • April 9, 2023
  • 104 Views
عبدالقادر هەرکی : هیرشەکەی سلێمانی پارتی تووشی گۆشەگیری زیاتر دەکات

#وڵات_میدیا#کوردستان

عبدالقادر هەرکی، توێژەری ئەمنی و ستراتیژی: 4 _ ئەم كردەوەیە عێراق ئەهێنێتە سەرهێل بۆ ئەوەی لە ڕووی ئەمنیەوە دەستی توركیا لە عێراق و هەرێم كورت بكات كە ئەمە دەكەوێتە دوای كەوتنی ئەردۆگان و رێكەوتنی نەوت و بازاری عێراقی بەرامبەر بە ئاوی توركی .

5 – توركیا دەزانێت كە دوای بوومەلەرزەكە و كۆتایی هاتنی سەردەمی ئەردۆگان لە هەر جۆرە ڕێكەوتنێك لە كۆبوونەوە چوارقۆلیەكەی ڕووسیا ، ئێران ، سووریا ، توركیا بەشە كێكی بەرناكەوێت و لە باشترین حالەت گرێنتی ئەمنی كورد لە رۆژئاوای كوردستان ( ئەگەرێكی لاوازە ) بەری بكەوێت .

6 _ لەم نێوەندە زیاترین زەرەر بەر پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەوێت و لە كاتێكدا كە ئەنجامی لێكۆلینەوەكان شوێن پەنجەی هاوكاری دەزگا هەوالگەرییەكانی پارتی ( پاراستن ) بۆ بكەرانی ئەم كردەوەیە دیاری بكات بێگومان پارتی دووچاری گۆشەگیریەكی زیاتر كوردستانی و عێراقی دەكات . لە كاتێكدا كە دوای بڕیارەكەی پاریس و ڕادەستكردنی دۆسیەی نەوتی هەرێم بە بەغدا شەقامی كوردی خەریكە ئاسۆی دۆخێكی دی لێ دیار دەبێت ئەنجامی لێكۆلینەوەكان ئەكرێ فیشەكی بەزەیی بێت بۆ سیاسەتەكانی پارتی لە هەرێمی كوردستان .

7 _ بابەتی هاوكاری و هەماهەنگی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارچەكانیتر بەتایبەتی هەسەدە بەم ئاستە بۆ هەموو كوردێكی ولاتپارێز مایەی دلخۆشی و هیوایەكی تازیە و بێگومان لە شەقامی كوردی پالپشتیەكی زۆر بەدەست دەهێنێت .

تێبینی :

ووردەكاری كردەوە تیرۆریستیەكە بۆ هێزە ئەمنیكان بە جێ دێڵم كە بڕوام بە هێز و ئەكادیمی بوونیان هەیە .

عبدالقادر هەرکی

توێژەری ئەمنی و ستراتیژی

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو