كاتی زۆری ماوە، تای هەڵبژاردن گرتونی

كاتی زۆری ماوە، تای هەڵبژاردن گرتونی

وڵات_میدیا #کوردستان

هێشتا هەڵبژاردن دەستی پێنەكردووە، بەڵام كەناڵی NRT زمانحاڵی حزبەكەی شاسوار عەبدولواحید كە جوڵانەوەی نەوەی “نوێ” یە، بە حەرەكەی “كۆن” و دەستی ئاشكرا كار لەسەر شێواندنی راستی ئەو هێرش و هەوڵی تیرۆركردنە دەدات كە مەزڵوم عەبدی و فەرماندە ئەمریكییەكانی هاوسەفەری كردە ئامانج لە فڕۆكەخانەی سلێمانی.

NRT، كە كەناڵ و زمانحاڵی نەوەی نوێیە، لە كاتی هەڵبژاردنەكانیشدا حەماس و تا دەیگرێت، بەڵام ئێستا حەماس و تاكەی بۆ بەلاڕێدابردنی كەیسەی فڕۆكەخانەیە بە هەمان مەیل و دڵخوازی كەتنكەر و دەستەكانی هاوەڵی كە لە هەولێرە، بۆیە كەناڵەكەی نەوەی نوێ هاتووە بە هەمان داڕشتن و تۆمەت راپۆرتەكەی ئەلمۆنیتۆری ئەمریكی بەئاڕاستەی تردا دەبات.

ئەوانەی حەزیان بەلاڕێدابردنە، جوتیار عادلی وتەبێژەكەی مەسرور بارزانی و چاوساغ و هەواڵدەرەكانییەتی كە بەشدارن لە هەوڵی تیرۆرە نێودەوڵەتییەكەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، دەركەوت نەوەی نوێش لەو خەتەیە  و كاركردنیان بۆ شێواندنی راستییەكە و هەڵوێستیشیان وەك میدیا و سیاسەتی حزبەكەشی ئەوە دەسەلمێنن، لە كاتێكدا خودی مەزڵوم عەبدی راستییەكەی ئاشكراكرد، كە خۆی بە ئامانجگیراوەكەیە و دەڵێت: “تۆمەتباركردنی یەكێتی بۆ شاردنەوەی راستییەكانە”، كەواتە ئەوەی جوتیار عادل و مەسرور بارزانی و شاسوار كاری لەسەر دەكەن” راستیەكە نییە”، خۆ دیاریشە، هەڵویست و پەیامەكانیان وەك ” شاهیدن ” چی دەبێژن.

بۆ ئیدانەی ئەو كەتن و پەلامارە بۆ هەوڵی تیرۆر، خەڵكی سلێمانی ئیدانەیان كرد و خودی ئەلمۆنیتۆری ئەمریكی راپۆرتی هەبوو، بەڵام كەناڵی NRT ە كەی شاسوار و نەوەی نوێ بەسێبەر و رەسمییەوە، رووماڵیان نەكرد، وەكچۆن كەناڵی كوردستان 24 و باس و هەموو ئەوانەی دیكەی مەسرور بارزانی – روماڵیان نەكرد، چونكە “پێیان قەدەغەكراوە و زیانی بۆ كەتنەكەیان هەیە”.

ئیشكردنی میدیایی NRT وەك زمانحاڵی نەوەی نوێ لەم پرسەدا بە ئاراستەی شێواندن و تۆمەت، دوو جۆرە یەكێكیان بانگەشەی هەڵبژاردنە، ئەوەی دیكەشیان وەعد وەرگرتنە لە پارتی كە دەنگی بۆ كۆبكاتەوە.

بۆ بەبیرهێنانەوەش، لە هەڵبژاردنی پێشوو دا نەوەی نوێ، لەگەڵ تەڤگەری ئازادی هاوپەیمان بوو، دوو كورسیشیان بەركەوت، كە بە نزیكی پەكەكە ناویان دەهێندرا، بەڵام دیارە ئەمجارە نەوەی نوێ دوای شەفاعەتی پارتی لای توركیا، بارەكەی بەلای ئەنكەرەدا بۆ راستكردووەتەوە و ئێستا پێكەوەن، نەوەی نوێ و كەناڵەكەیشی ئیلتزامیان هەیە، وەك ئیلتیزامی میدیایی چاوساغانی هەوڵی تیرۆركردنەكەی فڕۆكەخانەی سلێمانی، كە لە هەولێرەوەیە!

هەندێك رووداو خۆیان دەستەكان ئاشكرا دەكات و ماسكەكان لادەبات!

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو