سلێمانی بەرەو چارەسەر
دەڕۆن
قوباد تاڵەبانی دەڵێت: لەڕووی دیپلۆماسییەوە لە هەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و گەشبینین هەوڵەکان ئەنجامی دڵخۆشکەریان هەبێت.
لەگەڵ بەڕێز رۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتی بریتانیا وێڕای تاوتوێکردنی کێشەی وەستانی بەشێک لە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، باسی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداشمان کرد. پێویستە هەردوولا پابەندی رێککەوتنەکە بن و وەک خۆی جێبەجێی بکەن. هەر لایەک پابەند نەبێت رێککەوتنەکە جێبەجێ ناکرێت و لەم حاڵەتەشدا زەرەرمەندی سەرەکی هاوڵاتیانی کوردستان دەبن.