ئومێد خۆشناو: بەهۆی پلانێکی تۆکمــــــــەوە

  • April 13, 2023
  • 131 Views
ئومێد خۆشناو: بەهۆی پلانێکی تۆکمــــــــەوە

ئەمجارە هەولێر لە زیانی لافاو

پارێزراو بـــــــوو

#وڵات_میدیا#کوردستان

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر: ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.4.13، ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز ئومێد خۆشناو، پاڕیزگاری هەولێر، لە بارەى ئەو شه‌پۆلە بەهێزەى بارانبارین کە لەماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا هەولێرى پایتەخت و ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌، دەستخۆشی لە پارێزگارى هەولێر و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتى هەرێم و تیمەکانى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان کرد، کە لەو ماوەیەدا لە ئامادەباشى و ئامادەکاریی تەواودابوون بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکى دروستبوونى لافاو و بەهاناوەچون و پاراستنى سەر و ماڵ و گیانى هاوڵاتییان، و خۆشحاڵیی خۆشی دەربڕی کە هیچ زیانێکی گیانیی و ماڵیی لێنەکەوتەوە.

جێگەى باسە، هەر لە سەرەتایى پێشبینیەکانی کەشناسی کە ئەگەری باران بارینێکی بەخوڕ هەیە، ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ پارێزگارى هەولێر لە سەر هێل بوو بۆ ڕاسپاردنى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئامادەباشى و ئامادەکاریی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکى دروستبوونى لافاو و هاوكاریكردن و یارمه‌تیدانى هاوڵاتیان لە هەر حاڵەتێکى نەخوازراو، سوپاس بۆ خودا بە پێى داڕشتنى پلانێکی تۆکمە، ئەگەرچى له‌ ماوه‌ی زیاتر لە 24 كاتژمێری رابردودا شه‌پۆلێكی به‌هێزى بارانبارین هەولێرى پایتەخت و ناوچە جیاجیاکانى ترى هەرێمى کوردستانى گرتەوە، جگە لەوەى لە چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ئاستی ئاو به‌رزبوه‌وه‌، خۆشبەختان هیچ زیانیکى گیانى و ماڵى لێنەکەوتەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو