کاشما فاروق
ڕێبوار مەحمد محمد امین، ماستەر لەگرێبەستی نەوت و گاز و ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ کاروباری وزە، بە وڵات _میدیا رایگەیاند: کۆمپانیای کار کە خاوەنەکەی شێخ بازە هەوڵ دەدات گرفت دروست بکات و پشکی هەبێت لە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، بەڵآم عیراق ڕێ بەوە نادارت و ئەمانەش هۆکارن بۆ دروست بوونی کێشەی دابین کردنی مووچە.
ڕێبوار مەحمد محمد امین،وتی: حکومەتی هەرێم بۆ دابین کردنی مووچە سەرچاوەی یەکەمی فرۆشتنی نەوتی هەرێمە و بەشێکیش لەداهاتی نانەوتی، لەدوای ٢٥/٣/٢٠٢٣ کە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمیش ڕاگیراوە، ٢٣ی مانگ بڕیاری دادگای ناوبژیوانی فەرەنسا بڵاو کرایەوە لەوە بەدواوە حکومەتی هەرێم هیچ داهاتێکی لەنەوت دەست نەکەوت مەگەر ئەوانی پێشوتر لەبانکەکان لەدەرەوە مابێیتەوە یان احتیاتێک گەر هەی بوبێت لەوە زیاتر داهاتی نییە، وەمانگانە پێویستی بەزیاتر لە ٩٠٠ملیار تا بتوانێت مووچە دابین بکات، لەئێستادا تووشی ئەوکێشەیە بووە لەگەڵ عێراقیش سەرەرای ڕێککەوتنی سەرەتایی بەڵام سەقفی داواکاریەکان زیاتر بووە.
دەشڵێت: دەربارەی بۆری نەوتی کوردستان و حساباتی پێشوتری تورکیاش بەهەمان شێوە داوای یەکلای کردنەوەی کەیسی یەکەم کە ملیار و نیوێکە و کەدادگا بڕیای داوە کەیسی دووەمیش وەک ئەم دووکەیسە یەکلای بکاتەوە، بۆ ئەوەی بەرچاو ڕوونی هەبێت لەوپشکانەی کەدەستی دەکەوێت لەداهاتوودا، هەمووئەمانە بونەتە کێشە، لەلایەکی تریشەوە باس لەوەدەکرێت کەئەو ئیتفاقەی سەرۆکی حکومەت کردووییەتی پێویسته ئەویش ئاکادار بێت و بەشداربێت لەبابەتەکە کە ئەمەش کێشەیەکی ترەو وایکردووە ئەم کێشانە دروست بێت و بابەتی مووجە بێتە پێشەوە، وەکۆمپانیای کار کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتە نەئەبوو لەم بابەتە خاوەن بڕیاربێ چونکە لەعێراق هەر بۆرییەک کەهەیە موڵکی دەوڵەتە، بەڵام لەکوردستان ئەوتاکە بۆرییەی کەهەیە دراوە بەکەرتی تایبەت کەکۆمپانیای کار خاوەندارییەتی دەکات و بەهاوکاری دەوڵەتی ڕووسیا، ئەمە بابەتەیان ئەوەندە ئاڵۆسکانووە بۆیە کاتی دەوێت تاچارە دەکرێت وە هەموو ئەگەرەکانیش کراوەیە.
وتیشی: بەپێی بڕیاری دادگای نێوبژیوانی فەرەنسا فرۆشتنی نەوت وەرگیراوەتە لەکۆمپانیای ئۆتاشی تورکی بەپێی ئەوگرێبەستەی کەکراوە لەنێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان کە بەناوی گرێبەستی پەنجا ساڵە وە حکومەتی هەرێم لەسەرەتای مانگی چوار ڕادەستی حکومەتی عێراقی کردووە و کۆمپانیای سۆمۆ ئێستا خاوەنی هەناردەو فرۆشتنی نەوتە و حکومەتی هەرێمیش خۆی دانی ناوەبەوەدا کەئیتر مافی لەفرۆشتن و هەناردەکردنی نەوتدا نییە و پێم وانییە هیچ کۆمپانیایەک بتوانێت تەنانەت حکومەتی هەرێمیش دەست وەردان لەهەناردەکردن و فرۆشتنی نەوتدا بکەن، بۆیە حکومەتی عێراقی دەیەوێت ئەو بابەتانەی مەبەستییەتی یەکلای بکاتەوە لەگەڵ تورکیا، چونکە تورکیاش بەشێکە لەم بابەتە، ئەوەی باسیش ئەکرێت بیر لەوە دەکرێتەوە کەبۆری کەرکوک بانیەس کە بەسوریا تێپەڕ دەبێت زیندووبکرێتەوە وەحکومەتی عێراقی ئەو نەوتەی لەبەغداو بێجی بۆ پاڵاوتن بەکاری دێنن بۆسوتەمەنییەکانی تر لەبەسرەوە هەناردەی کات وە نەوتی هەرێمی کوردستان و ئەوەی کەرکوک بیگەیەنێتە بێجی و بۆناوخۆ بەکاری بێنێ، کۆمەڵێک ئەگەرن کە گەر لەگەڵ تورکیا ڕێک نەکەون ئەم ئەگەرانە جێبەجێ بکەن بابەتەکە، ئاڵۆزە و تورکیاش تائێستا وەک پێویست نەهاتووەتە پشەوە و عێراق دەیەوێت تەواو کۆنترۆڵی بارودۆخەکە بکات بۆیە تائێستا ململانێکان بەردەوامە.