وڵات_میدیا #کوردستان
لەسەرەتادا بەپێویستی دەزانم بڵێم بەداخەوە
بەداخەوە بۆ کیانی هەرێمی کوردستان کەبەرهەمی ١٠٠ ساڵ خەباتی نەتەوەیی کوردە لەباشوری کوردستان دوای سەدان هەزار قوربانی و ئارەقەو فرمێسکی ملیۆنان مرۆڤی کورد لەبەهاری ١٩٩١ کورد ڕاپەڕی و داگیرکەری نەتەوەپەرستی عەرەب لەسەر خاکی خۆی ڕامالی و سۆزی کۆمەڵگای نێودەولەتیشی بۆلای خۆی ڕاکێشا
دواجار هەرێمی کوردستانی لێدروست بوو
بێگومان بۆ نەوەی سەردەمی ڕاپەڕین ڕونە کەخۆیان بەشداری راستەوخۆی ڕاپەڕین بون وەبۆئێمەی گەنجانیش لەڕێگای خوێندنەوەی مێژوو ڕونە کەپارتی وەک حزب و سەرکردایەتی دوایین گروپن کەشانازی بەشداری ڕاپەڕنیان پێ برابێت
بەدڵنیاییەوە بەهیچ شێوەیەک نامەوێت ڕۆڵ و ویستی هەزاران بنەمالەو شۆرشگیری ناوپارتی نادیدە بگرم کەبەداخەوە قەدەر و چارەنوس لەژێر سەرکردایەتی حزبێکی فاشل و دوژمن ویست بەسەرکردایەتی خێزانی بارزانیدا کۆیکردنەوە
بەلام بەچاوخشاندنێکی سەرپێیی بەناو لاپەرەکانی مێژودا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کەئەم خیزان و سەرکردایەتیە هەمیشە وەفادار بون بەو دروشمەیان کەدەڵێن
( گەرشۆرشیشمان پێ نەکرێت پێمان تێک دەدرێت)
بەداخەوە پارتی وەک هەڵگیرسێنەری شەری ناوخۆ چ لەشاخ و چ لەشار هەرگیر پشتیان لەو دروشمەیان نەکرد تادواجار بەسود وەرگرتن لەخیانەتی ٣١ ی ئابی ١٩٩٦ کۆنترۆڵی زۆرینەی کوردستانیان کرد
دوای روخانی ڕژێیمی سەدام و بەسود وەرگرتن لەویست و ئیرادەی مام جلال و یەکێتی و سەرجەم لایەنەسیاسیەکانی تر بۆ یەکریزی ناومالی کورد کەحکومەتی یەکگرتوی هەرێم پێک هات و دوئیدارەکەی دوای خیانەتی ٣١ ی ئاب بوەوە بەیەک ئیدارەو فیردرالی لەدەستوری عێراقدا چەسپا سەرەرای پێویستی بارودخەکەو ڕێککەوتنی ستراتیجی نیوان یەکێتی و پارتی بەلام پارتی هەرگیز دەسبەرداری دروشمەکەیان و ویستی تاک رەوی و قۆرخکاری خۆیان نەبون
وەک رونە پارتی هەرلەسەرەتاوە زۆنێکی داخراوو کپکراو لەدەنگی ئازاد و رای جیاوازی بۆخۆی پاوان کردو ویستی دەست بەسەر سلێمانیشدا بگرێت
خۆشبەختانە ئەگەرچی درەنگ وەختیش بوبێت بەلام یەکێتی و سەرجەم لایەنە سیاسیانەکان هەستیان بەبەرپرسیارێتی کردو بریاریان داوە ڕوبەروی ویستی قۆرخکاری پارتی ببنەوە
لەئیستادا کەنەک نوخبەی سیاسی بگرە خەلکی ئاسایی شەقامیش هەست بە لەکەدار بونی ئەزمونی سیاسی هەرێمی کوردستان دەکەن و کەبەهۆی رەفتاری نابەرپرسانەو سیاسەتە شکستخواردوە یەک لەدوای یەکەکانی پارتی و بارزانی توشی ئەزمونەکە بوەتەوە کەجێگای ئومێدی هەرچوارپارچەی کوردستانیشە
پارتییش و خێزانی بارزانیش باش درک بەوە دەکەن کەپێویستیەکانی گۆڕینیان و کەرەستەکانی لادانی پارتی و خێزانی بارزانی لەسەرشانۆی سیاسی کوردستان خەملیون و بگرە درەنگیش کەوتوە
بۆیە سڵ لەهیچ کارێک ناکەنەوە بۆ بلاو کردنەوەی ترس و تۆقاندن لەناو شەقام و دەستیان داوەتە ئەتک کردن و سوکایەتی بەتوێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگا هەرلەمامۆستاو مەلاو پێشەرگەو ڕۆشنبیران و پارێزەرو پزیشک و هتد… لەڕێگای زیندانی و سەرتاشین و برۆتاشین و ریش سوتاندن و ناچارکردن تاقۆندەرە پێ ماچ کردن هتد…
سەلمێمراوێکی جێگیری سیاسەت و مێژوە کەئەم کەرەستانە کەرەستەی هەرسیستمێکی دکتاتۆرین بۆمانەوەی خۆیان لەقۆناخی پێش روخان وبارودۆخی گیانەڵادا
بەمە بۆمان دەردەکەوێت کە پارتی و خێزانی بارزانی باش درکیان بەوە کردوە کەکۆتاییان هاتوە چ وەک شەرعیەتی نێودەوڵەتی و چ وەک شەرعیەتی شەقامیش لەدواین هەڵبژاردنیشدا پارتی نزیکەی نیوەی دەنگەکانی لەدەستدا سەرەرای هەموگوشارەکانیشیان نەیان توانی چیتر بەزۆر خەلک بەرنە سەرسندوق بۆیە دەیانەوێت لەرێگەی ئەم کەرەستە نامرۆڤانەوە هەژمون و تارمایی خۆیان بهێڵنەوە بەسەر کۆمەڵگادا
مژدەبێت لەئازادیخوازان کە ئەمانە نیشانەی گیانەڵای پارتین
ئەوەی جێی خۆشحالیە کۆمەڵگا لەئاستێکی باشی هۆشیاریدایەو بەدەست بردن بۆچلەپوشی دەم جۆگا
ناتوانێت پارتی و بارزانیەکان لەمردنی مسۆگەری هەژمونەکەیان ڕزگار بکات
- تەلەگرامی وڵات بکە بەسەرچاوە بۆ ئاگاداربوون لەخێراترین و گەرمترین ڕووداوەکانى کوردستان وعێراق
https://t.me/WLLATMED