کەشناسی هەرێم: کەش و هەوای رۆژانی جەژن

  • April 18, 2023
  • 140 Views
کەشناسی هەرێم: کەش و هەوای رۆژانی جەژن

سەقام گیر دەبێت

#وڵات_میدیا#کوردستان

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رەوشی كەشوهەوای رۆژانی جەژنی رەمەزانی بڵاوكردەوە.

بەشی پێشبینی ئاماژەی بەوەكردوە، لە رۆژانی پێنجشەممەو هەینی و شەممەی داهاتوو ناوچەكەمان كەشێكی نیمچە ناسەقامگیری دەبێت واتە بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری نمە بارانی كەمی هەیە لە زۆربەی كاتەكان ئاسمان بە گشتی نیمچە هەورە، رۆژی پێنج شەممە ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ كات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت ئەگەری باران لەسەر ناوچە شاخاوییەكان و سەنتەری شاری دهۆك و دەوروبەری لەگەڵ بەشێك لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای هەولێر هەیە، پلەكانی گەرما بە گشتی كەمێك روو لە نزمبونەوە دەكەن.

راشگەیەنراوە، رۆژی هەینی بەگشتی ئاسمان نیمچە هەورە لەگەڵ ئەگەری كەمێك باران بارین لەسەر ناوچە شاخاوییەكان و بەشێك لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە هەیە لە گەڵ نزمبونەوەی پلەكانی گەرما بە (2 – 3) پلەی سیلیزی.

بەشی پێشبینی راشیگەیاندوە، رۆژی شەممەش ئاسمان نیمچە هەورە لەگەڵ كەمێك نزمبونەوەی پلەكانی گەرما بەنزیكەی (1-2) پلەی سیلیزی دەبێت، لەهەمانكاتدا ئەگەری گۆڕانكاری لەكەشو هەوادا هەیە لە ماوەی ئەم چەند رۆژە لە ئەنجامی نا جێگیری كەشی ناوچەكەمان.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو