حکومەتی هەرێم: جارێكی تر داوا لە قوباد تاڵەبانی تیمی یەكێتی دەكەم بگەڕێنەوە كۆبونەوەكان

  • April 26, 2023
  • 112 Views
حکومەتی هەرێم: جارێكی تر داوا لە قوباد تاڵەبانی تیمی یەكێتی دەكەم بگەڕێنەوە كۆبونەوەكان

#وڵات_میدیا#کوردستان

بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجومەنی وەزیران كۆبۆوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوی كۆتایی كۆبونەوەكە، گفتوگۆ كراوە لەبارەی لەبارەی ئەنجامی سەردانی تیمی ئەنجومەنی وەزیران بۆ لای قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران كە لە لایەن ئەندامانی تیمەكە خراوەتەڕو و مەسرور بارزانی لەوبارەیەوە رایگەیاندوە چەندینجار داوایان لە جێگری سەرۆك وەزیران و تیمی یەكێتی كردوە بگەڕێنەوە بۆ كۆبونەوەكان ئێستاش جارێكی دیكە داوا دەكەین بگەڕێنەوەو ئەركە یاسایی و كارگێڕییەكانی خۆیان لەپێناو خزمەتكردنی هاووڵاتیان جێبەجێ بكەن، هەر كێشەو گرفتێكیش هەبێت كە ئامانجی خزمەتكردنی بەرژوەندی گشتی بێت، پێویستە لە كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت.
راشیگەیاندوە كە جەختیان كردۆتەوە دەیانەوێت تیمی یەكێتی بگەڕێتەوەو هیوادارن لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بن و ئەركەكانیان جێبەجێ بكەن و چیتر نەبنە هۆی ئەوەی هاووڵاتیان باجی دەوام نەكردنیان بدەن.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، لە كۆبونەوەكەدا باس لە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران لەلایەن كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵەی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عیراق كراوەو باسی ئەنجامی دوا سەردان بۆ بەغداو گفتوگۆكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ كراوە بەمەبەستی كڕینەوەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان.
هەر لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دیاردەی چەك هەڵگرتن و دەستگیركردنی سەرپێچیكاران كراوەو پاشان وەزیری تەندروستی لەبارەی بڵاوبونەوەی نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك كە لەناو منداڵاندا بڵاوبۆتەوە كردوەو جەختی كردۆتەوە كە رێكارەكانی تەندروستیان گرتۆتەبەر. 

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو