ئیبراهیم رەئیسی بۆ لەتیف رەشید: دڵنیایی دەدەین مافی ئاوی عیراق پارێزراوە

  • April 29, 2023
  • 79 Views
ئیبراهیم رەئیسی بۆ لەتیف رەشید: دڵنیایی دەدەین مافی ئاوی عیراق پارێزراوە

#وڵات_میدیا#کوردستان

پاش ئەوەی ئەمرۆ شەممە 29ـی 4ـی 2023، لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق بەیاوەری خانمی یەکەم، وەزیری دەرەوە، وەزیری کارەبا، سەرچاوە ئاوییەکان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران، خاکی عێراقییان بەجێھێشت و بەرەو تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرێکەوتن. پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان سازکرد.

لە سەرەتای کۆنگرەکەدا، ئیبراهیم رەئیسی رایگەیاند: پەیوەندی ئێران و عیراق پەیوەندییەکی تایبەت و ستراتیژییە و لە کۆبوونەوەشماندا گفتوگۆیەکی باشمان لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری و فەرهەنگدا کرد.

سەرۆکی ئێران ئاشکراشیکرد، ئاستی بازرگانی نێوان هەردوولا زیاتر لە 10 ملیار دۆلارە و دەمانەوێت فراوانتری بکەین

لای خۆیەوە، د. لەتیف رەشید رایگەیاند، لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا، “مێژووی هاوبەش، بازرگان و پەیوەندی کۆمەڵایەتی پتەو و هاوبەش پێکەوە دەمانبەستێتەوە.”

دووپاتیشیکردەوە، پەیوەندی هەردوولا پەیوەندییەکی ستراتیژی گرنگە. تەماشاکردنی وردەکاری پەیوەندی نێوان ئێران و عیراق، پێوستی بە کاتێکی زۆرە. وتیشی، “گەلی عیراق بە دڵسۆزییەکەی ناسراوە، هەرگیز پاڵپشتی ئێوەی لەبیر نەکردووە. “ئەو دەمەی لە ژێر نەهامەتی ستەم و دکتاتۆرییەتدا دەژیاین، ئێوە هاوکاریتان کردین و دەرگاتان بە ڕووی عیراقییەکان بە تەواوی پێکهاتەکانییەوە کردەوە بە مەبەستی هەڵاتن لە ستەمی دکتاتۆرییەت.”

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو