بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان، راگهیاندراوێكی لهبارهی راگرتنی مامهڵهكانی بهڕێوهبهرایهتی پاسپۆرتی ههولێر بڵاو كردهوه، ئهمه دهقهكهیهتی:
١- ئاگاداری هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای هەولێر دەکەینەوە لە بەرواری(7/5/2023) نووسینگەی پاسپۆرتی یەک لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر مامەڵەکردنی (دەرهێنان و نوێکردنەوەی)پاسپۆرت لەم نووسینگەیە رادەگێرێت بە هۆی دانانی ئامێرەکانی کۆمپیوتەر و دانانی سیستەمی پاسپۆرتی نوێ(پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی) تاکو بەرواری (5/6/2023)، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین ئەوانەی مامەڵەی پاسپۆرت لەم نووسینگەیە (دەرهێنان و نوێکردنەوەی) پاسپۆرت دەکەن پێویستە سەردانی نووسینگەی پاسپۆرتی دووی هەولێر بکەن، کە دەکەوێتە سەر شەقامی 150 مەتری، ناو بەێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر، لە دوای کاتژمێر1ی ئێوارە تاکو 6ی ئێوارە.
٢- داوا لەو هاووڵاتیانە دەکەین، ئەوانەی مامەڵەی پاسپۆرتیان کردووە وە ناوەکانیان گەڕاوەتەوە پاسپۆرتەکانیان تەواو بووە، پێویستە بە زووترین کات سەردانی نووسینگەی پاسپۆرتی یەک بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان لە هەمان شوێنی پێشووی خۆیان، کە دەکەوێتە سەر شەقامی 120 مەتری لە گەڕەکی سەربەستی 32ی پارک.











